داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ڕه‌فسه‌نجانی له‌نێوان 1934 و 2017 دا

ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی كه‌ ڕۆژی‌ ڕابردوو له‌ته‌مه‌نی‌ 82 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری تاران كۆچی دواییكرد، یه‌كێك بووه‌ له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ دیاره‌كانی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ پاش شۆڕشی‌ ئه‌و وڵاته‌ و وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ‌و چواره‌مین سه‌رۆك كۆماری ئه‌و ولاَته‌ كاریكردووه‌.
ڕه‌فسه‌نجانی كه‌ له‌ 25ی ئابی 1934 دا له‌ گوندی به‌هره‌مانی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی ڕه‌فسه‌نجانی پارێزگای كرمان له‌ دایكبووه‌، له‌ پێش شۆڕشی ئێران له‌ ساڵی 1979، په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌بزووتنه‌وه‌ی ئایه‌توڵا خومه‌ینی و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌ جه‌نگی ئێران-عێراق له‌ نێوان ساڵانی ١٩٨٠-١٩٨٨ بینیوه‌ و یه‌كه‌مین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران بووه‌، هه‌روه‌ها له‌نێوان ساڵانی ١٩٨٩-١٩٩٧ بۆ دوو خول پۆستی سه‌ركۆماری له‌سه‌ر ڕه‌وتی پارێزگاران به‌ڕێوه‌بردووه‌، پاشان بوو به‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران. پێشتریش هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ عه‌لی خامنه‌یی بوو. دواتر له‌گه‌ڵ خامنه‌ییدا له‌ هه‌ندێك بابه‌تدا ناكۆك بوون و ناڕاسته‌وخۆ ره‌خنه‌یان له‌یه‌كتر ده‌گرت.
له‌ ساڵی 2005 له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێراندا، به‌رامبه‌ر مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد شكستی هێنا.
له‌ هه‌ڵبژادنی سه‌رۆكایه‌تیی ٢٠٠٩شدا ره‌فسنجانی لایه‌نگریی ریفۆرمخوازه‌كانی كرد و پشتگیریی میرحوسه‌ین موسه‌ویی كرد. به‌مه‌ش ناكۆكییه‌كانی نێوان ره‌فسنجانی و خامنه‌یی زیاتر ده‌ركه‌وت. فایزه‌ ره‌فسنجانیی به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وت و روونكردنه‌وه‌ی ریفۆرمخوازانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا و مه‌هدی هاشمیی كوڕیشی به‌تۆمه‌تی به‌رتیل سزای زیندانیی ده‌ ساڵی بۆ ده‌ركرا.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌، به‌كارنه‌هێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی منداڵه‌كانی و پێنه‌دانی پله‌ و پۆستی سیاسی له‌لایه‌ن ره‌فسنجانییه‌وه‌، ناوبراوی له‌ خه‌ڵك نزیكتركردبووه‌وه‌. 
له‌گه‌ڵ گرتنه‌ ده‌ستی‌ ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ سه‌رۆكی‌ ئێستای‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران، ره‌فسنجانی له‌ دانوستانی ئه‌تۆمیدا پشتگیریی ته‌واوی روحانیی كرد. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌ی پارێزگاران ئاراسته‌ی روحانی-یان ده‌كرد سه‌باره‌ت به‌ –دانوستانه‌كان و هه‌میشه‌ پێی وابووه‌ ده‌بێت ئێران به‌ ڕووی وڵاتانی خۆرئاوادا بكرێته‌وه‌. هاوكات پێشنیازی باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ كردووه‌. نیگه‌رانیی خۆشی له‌باره‌ی گرژییه‌ مه‌زهه‌بییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و بیری توندڕه‌وی ده‌رده‌بڕیوه‌.
له‌ ساڵه‌كانی 2007 تا 2011 دووه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێران بووه‌.
له‌ ساڵی 2013 شدا بۆ جاری چواره‌م بۆ سه‌رۆك كۆماری ئێران خۆی كاندید كرده‌وه‌ ، به‌لاَم له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاریكردن له‌ ده‌ستوری ئه‌و ولاَته‌ متمانه‌ی ره‌تكرایه‌وه‌.
له‌ مانگی شوباتی ساڵی‌ ڕابردووشدا لیستی میانڕه‌وه‌كان كه‌ ڕه‌فسنجانی پشتگیری ده‌كرد له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێراندا، له‌لایه‌ن گه‌لی‌ ئێرانه‌وه‌ پشتگیریی ته‌واوی به‌ده‌ستهێنا.
له‌ 8ی كانوونی دووه‌می‌ 2017 شدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هیدانی  ته‌جریشی تاران به‌هۆی نه‌خۆشی‌ دڵه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد و وابڕیاره‌ سبه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك بسپێردرێت.


406 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2017

بابەتی زیاتر