داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا سێ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا سێ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، عه‌بدولجه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاستی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له‌ به‌نده‌ره‌كانی باشوور له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو، به‌رێژه‌ی له‌ سه‌دا سێ زیادی كردووه‌.
جه‌بار لعێبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، ڕۆژانه‌ بڕی 510 ملیۆن و 510 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ به‌نده‌ره‌كانی باشووری عێراق هه‌نارده‌كراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاستی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوه‌ی پێشوه‌خته‌یه‌ كه‌ له‌ كێڵه‌گانی باشوور به‌رهه‌مهێندرابێت.
جه‌بار لعێبی ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاستی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی عێراق كاریگه‌ری ناكاته‌ سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می نه‌وت و دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ عێراق پابه‌نده‌ به‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می نه‌وت.
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌، وڵاتانی به‌رهه‌مهێن له‌ بازاڕه‌كانی جیهان و 11 وڵاتی دیكه‌ له‌ چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ڤیه‌ننادا، ده‌ستیانكردووه‌ به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك نرخی نه‌وتی‌ له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا جێگیركردووه‌.


638 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2017

بابەتی زیاتر