داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌یان هه‌زار موسڵمان میانماريان به‌ره‌و به‌نگلادیش به‌جێهێشت

ده‌یان هه‌زار موسڵمانی دیكه‌ی‌ هه‌رێمی رۆهینگیای‌ موسڵماننشین له‌ ناوچه‌كانی خۆیان له‌ میانمار به‌ره‌و به‌نگلادیش هه‌ڵاتن.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: ته‌نها له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا 22 هه‌زار موسڵمانی هه‌رێمی رۆهینگیای‌ وڵاتی میانمار له‌ژێر فشاری‌ سوپا ‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌و هاووڵاتیانی بوزییدا، هه‌ڵاتوون.
له‌ كۆتا رۆژه‌كانی ساڵی ڕابردووشدا، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌نگلادیش ڕایگه‌یاند: له‌ تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ تا كۆتاییهاتنی ساڵی‌ 2016 په‌نجا هه‌زار موسڵمانی ڕۆهینگیا له‌ ترسی هێرش‌و په‌لاماره‌كانی سوپای میانمار به‌ره‌و به‌نگلادیش هه‌ڵاتوون.
لای‌ خۆیه‌وه‌، وڵاتی به‌نگلادیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام سنووره‌كانی له‌به‌رده‌م ئاواره‌بوونی موسڵمانی میانمار توندتر ده‌كات، ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستاش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ باڵیۆزی میانماری له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بانگهێشتكرد ‌و ناڕه‌زایی له‌ زیادبوونی به‌رده‌وامی ئاواره‌كانی ڕۆهینگیای‌ پێ ڕاگه‌یاند.
 


1474 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2017

بابەتی زیاتر