داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی په‌یامێك ئاراسته‌ی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن

ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی په‌یامێك ئاراسته‌ی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یێنن هیچ یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ جێ به‌جێ نه‌كراوه‌و بڕیاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی یاریه‌كی زۆر ناشرین ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ زیانی خه‌ڵكی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی به‌ گشتی شكاوه‌ته‌وه‌.
له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا باسی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان كراوه‌، كه‌ له‌ 17ی مانگی  5ی 2016 واژۆكرا، دوای نزیكه‌ی 8 مانگ به‌ سه‌ر واژۆكردنیدا، به‌ هۆی خۆدزینه‌وه‌ی به‌شێك له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و بڕیاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتییه‌وه‌،‌ یه‌ك خاڵیشی لێ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. 
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌ڵسوڕاوه‌كانی گۆڕان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ بڕیاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێم به‌ كردار په‌یڕه‌وكه‌رو شوێنكه‌وتوی سیاسه‌ته‌ خراپه‌‌كانی پارتین، واته‌ له‌ به‌غدا دژی تالاَنی نه‌وتن به‌ڵام له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵیدان، هه‌روه‌ها له‌ زۆربه‌ی هه‌ڵوێست و پرسه‌كاندا به‌ ته‌واوی دژ به‌ ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، به‌ كورتی‌ یاریه‌كی زۆر ناشرین ده‌كه‌ن كه‌ به‌ زیانی خه‌ڵكی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی به‌ گشتی شكاوه‌ته‌وه‌.
‌هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕانوێڕای ئه‌وه‌ی‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ ته‌واوكردنی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه‌ ‌بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كاندا، له‌ نێوانماندا ئه‌نجام درا، داوای وه‌ڵامی به‌په‌له‌ له‌ جڤاتی نیشتمانی و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌ن له‌وباره‌یه‌وه‌.


771 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2017

بابەتی زیاتر