داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌رپرسێكی یه‌كێتی‌:ده‌ڵێت كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ هؤكارن بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان

دوای ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ناڕه‌زاییان بلاَوكرده‌وه‌و ڕایانگه‌یاند تائێستا هیچ یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی‌ ڕێككه‌وتنی‌ نێوان گۆڕان و یه‌كێتی‌ جێ به‌جێ نه‌كراوه‌، به‌رپرسێكی یه‌كێتی‌ ده‌ڵێت كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ هۆكارن.
له‌ كاردانه‌وه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕاندا سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ بالاَ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان كه‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرا بكرێت به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵسوڕاوه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ناو و پۆستی‌ حزبیان له‌ ناو بزوتنه‌وه‌كه‌یاندا ئاشكرا نه‌كردووه‌، ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی‌ هیچ وه‌لاَمێكیان ناده‌ینه‌وه‌، هه‌ركات بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ فه‌رمی نیگه‌رانی‌ ده‌ربڕی، ئه‌وا ده‌كرێ‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ بالاَ قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی‌ له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ په‌یام وتیشی له‌ ئێستادا ده‌بێت ئێمه‌ و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان گرنگی‌ پێبده‌ین نه‌ك خاڵی‌ لاوه‌كی‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌ كۆتا كۆبونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ هه‌ردولادا بڕیاردرا كه‌ به‌ پرۆژه‌ی‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی‌ گفتوگۆ بكرێت نه‌ك به‌ په‌رته‌وازه‌یی.
وتیشی‌ كێشه‌و گرفته‌ ناوخۆییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ وای‌ كردووه‌ ساردییه‌ك به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ نێوان گۆڕان و یه‌كێتییه‌وه‌ دیار بێت..


236 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2017

بابەتی زیاتر