Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كونسوڵی ڕووسیا له‌ پایته‌ختی یۆنان به‌ مردوویی دۆزرایه‌وه‌

كونسوڵی ڕووسیا له‌ پایته‌ختی یۆنان له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا به‌ مردوویی دۆزرایه‌وه‌.

ئاژانسی نۆڤۆستی ڕووسی له‌سه‌ر زاری‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ڕووسیا له‌ یۆنان هه‌واڵی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ته‌رمی كونسوڵی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ ئه‌سینا بڵاوكرده‌وه‌.

رۆژنامه‌ی‌ (پڕۆتۆ تۆما)ی یۆنانی زانیاری ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردووه‌ (ئه‌ندریه‌ مالانین)ی ته‌مه‌ن 55 ساڵ‌ كونسوڵی ڕووسیا له‌ شاری‌ ئه‌سینای‌ پایته‌ختی یۆنان، نه‌چووه‌ته‌ سه‌ر كار ‌و له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانیه‌وه‌ له‌ كونسوڵخانه‌ پۆلیس ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: پاش گه‌یشتنی پۆلیس به‌ شوێنی نیشته‌جێبوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ ماڵه‌كه‌ی‌ له‌ دیوی‌ ناوه‌وه‌ به‌ قوفڵ داخراوه‌، پۆلیس ناچار بووه‌ ده‌رگاكه‌ بشكێنێت.

گه‌رچی وا ڕاگه‌یه‌نراوه‌ مردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ ڕووسیا له‌ یۆنان حاڵه‌تێكی ئاساییه‌، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌


515 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2017

بابەتی زیاتر