داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی شه‌پۆلی سه‌رما له‌ناوچه‌كانی‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپا زیاتر له‌ 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌هۆی شه‌پۆلی سه‌رما له‌ناوچه‌كانی‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپا زیاتر له‌ 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، سه‌رچاوه‌ كه‌شناسییه‌كانیش پێشبینی ده‌كه‌ن له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕه‌وشه‌كه‌ ئاسایی بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر و سه‌رمایه‌ی ڕووی له‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپا كردووه‌، له‌ دوو ڕۆژی‌ ڕابردوودا نزیكه‌ی 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ به‌شێكی زۆرییان هاوڵاتی وڵاتی پۆڵه‌ندان و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوون.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ پێگه‌ی كه‌شناسی وڵاتی چیك له‌ ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پله‌كانی گه‌رما بۆ  28 پله‌ی ژێر سفری سیلیزی دابه‌زیوه‌ و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی سڕبیاش گه‌یشتووه‌ته‌ 33 پله‌ی ژێر سفری سیلیزی.
هاوكات به‌هۆی سه‌رماوه‌ به‌شێكی زۆری ڕێگه‌وبانه‌كان به‌ستویه‌تی و ئه‌مه‌‌ش ڕووداوی هاتووچۆی له‌و ناوچانه‌ زیاد كردووه‌.
ڕۆژی ڕابردووش‌ به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ توركیا زیاتر له‌ 640 گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.
شاره‌زایانی كه‌شناسیش هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌و شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌ی‌ كه‌ له‌ جه‌مسه‌ره‌كانه‌وه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌وروپا هه‌ڵیكردووه‌ و پێشبینیش ده‌كه‌ن له‌ چه‌ند ڕوژی داهاتوودا ڕه‌وشه‌كه‌ به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ بچێت.


965 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2017

بابەتی زیاتر