داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رده‌وامیی به‌كارهێنانی ئامێره‌ هۆشمه‌نده‌كان مرۆڤ توشی چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌كاته‌وه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ئاشكرایده‌كات به‌رده‌وامیی به‌كارهێنانی ئامێره‌ هۆشمه‌نده‌كان مرۆڤ توشی چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دیارترینیان گرفتی‌ بیناییه‌.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ته‌ندروستی كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی بی ئێم سی پزیشكی تایبه‌ت به‌ چاو بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كاتێكی زۆر به‌ به‌كارهێنانی ئامێره‌ هۆشمه‌نده‌كان به‌سه‌رده‌به‌ن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ نه‌خۆشیه‌كانی چاو به‌تایبه‌تی وشكبوونه‌وه‌ و هه‌وكردنی چاو زیاد ده‌كات.
توێژه‌رانی‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ باس له‌وه‌شده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئامێره‌ هۆشمه‌نده‌كان به‌كار ده‌هێنن كاتێكی زۆر چاوه‌كانیان به‌ كراوه‌یی و به‌بێ تروكان ده‌هێڵنه‌وه‌ له‌ كاتێكدا پێویسته‌ زووزوو چاوه‌كان بۆ به‌رگریكردن له‌ وشكبوونه‌وه‌ بتروكێنن.
هاوكات توێژه‌ران ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی ئامێره‌ هۆشمه‌نده‌كان ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ ئامێره‌كه‌ 40 بۆ 45 سانتیمه‌ته‌ر له‌ چاوه‌وه‌ دوور بێت و بۆ هه‌ر 20 خوله‌كێكیش لانیكه‌م 10جار پێڵوی چاوه‌كان بجوڵێنن، تاوه‌كو پشویه‌ك به‌ چاوه‌كان ببه‌خشێت. هه‌روه‌ها پێویسته‌ هه‌ر پێنج خوله‌ك جارێكیش ئامێره‌كه‌ لاببه‌ن و بۆ 30 چركه‌ پشوو به‌ چاویان بده‌ن، ئه‌مه‌ش ماسولكه‌كانی چاو هێور ده‌كاته‌وه‌


193 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2017

بابەتی زیاتر