داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كانی وه‌رزی دووه‌می ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ ئه‌مرۆ كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق یه‌كه‌م دانیشتنی وه‌رزی دووه‌می ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ یاسا تاوتوێ ده‌كات.
به‌ پێی‌ كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ په‌یام نێردراوه‌ زیا ئه‌سه‌دی به‌ناوی فراكسیۆنی سه‌دره‌وه‌ به‌یانامه‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه‌ و دواتر خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای پابه‌ندكردنی عێراق به‌ ڕێككه‌وتنی ئازادی سه‌ندیكاكان ده‌كرێت كه‌ له‌ دوو مادده‌ پێكهاتووه‌.
هه‌روه‌ها له‌ كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌دا هاتووه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ په‌یوه‌ستبوونی عێراق به‌ ڕێككه‌وتنی پرۆتۆكۆلاته‌ جیهانیه‌كان ده‌كرێت كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌سته‌به‌ركردنی ڕه‌زامه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كڕینی فڕۆكه‌ و چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌.
هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ پێشنیازكراوی یاسای هه‌مواركراوی دووه‌می یاسای یانه‌ وه‌رزشیه‌كانیش ده‌كرێت كه‌ له‌ چوار مادده‌ پێكهاتووه‌.

199 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2017

بابەتی زیاتر