داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سبه‌ینێ پارتی‌و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی زۆرینه‌ ‌و ناوه‌ندی بڕیاری‌ یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ڕێوه‌ ناچێت‌و سبه‌ینێ پارتی‌و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ناچێت.
به‌پێی قسه‌ی‌ ئه‌و مه‌كته‌ب سیاسییه‌ی‌ یه‌كێتی، سبه‌ینێ وه‌فدی یه‌كێتی له‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی كۆده‌بێته‌وه‌.
پێشتر ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی بڵاویانكردبووه‌وه‌: ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی‌و به‌رهه‌م ساڵح جێگرانی یه‌كه‌م‌و دووه‌می سكرتێری گشتی، باڵی زۆرینه‌ ‌و ناوه‌ندی بڕیاری‌ یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بنه‌وه‌.
بڕیار بوو له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتیدا گفتوگۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بكرایه‌ كه‌ یه‌كێتی بۆ خولێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماده‌ی كردووه‌.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی یه‌كێتی‌و پارتی له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دایه‌ كه‌ وه‌فدی پارتی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌‌و بڕیاره‌ خولی دووه‌می به‌منزیكانه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

315 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2017

بابەتی زیاتر