داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مرۆ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غداد رویاندا

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدادی‌ پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری‌ رویانداو به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاولاَتی مه‌ده‌نی‌ و ئه‌ندامی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كوژران و بریندار بوون. 

وته‌بێژی‌ فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی‌ به‌غدا عه‌مید سه‌عد معین رایگه‌یاند، ، یه‌كێك له‌ بۆمبه‌ چێندراوه‌كان له‌ نزیك بنكه‌ی بازرگانی ناوچه‌ی به‌سمایه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداد ته‌قیووه‌ته‌وه‌ و كه‌سێك كوژراوه‌و سێ كه‌سی دیكه‌ برینداربوون، هه‌روه‌ها بۆمبێكی چێندراوی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ی عوێریچی باشوری به‌غدا ته‌قیووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س برینداربوون.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد ،  سێیه‌م بۆمبی چێندراو له‌سه‌ر ڕێگای گوندی شێخ عامری سه‌ر به‌ قه‌زای تارمیه‌ ته‌قیووه‌ته‌وه‌ و كاروانێكی پۆلیسی كردووه‌ته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ پۆلیسێك كوژراوه‌و دوو پۆلیسی دیكه‌ برینداربوون.
له‌ رۆژانی‌ رابردوودا به‌غدادی‌ پایته‌خت چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و دیارترینیان ،رۆژی‌ 8ی‌ ئه‌م مانگه‌بوو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا  له‌ ناو عه‌لوه‌یه‌ك رویدا به‌هۆیه‌وه‌ 13 كه‌س كوژران و 50 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.


450 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2017

بابەتی زیاتر