داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

عه‌مید هه‌ڵگور حیكمه‌ت: قده‌غه‌كردنی‌ په‌یام له‌ڕوماڵكردنی‌ جه‌نگی‌ موسڵ كێشه‌ی‌ شه‌خسی‌ و سیاسی‌ بووه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت قه‌ده‌غه‌كردنی‌ په‌یام له‌ڕوماڵكردنی‌ جه‌نگی‌ موسڵ كێشه‌ی‌ شه‌خسی‌ و سیاسی‌ بووه‌ به‌فه‌رمانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌بووه‌.
عه‌مید هه‌ڵگور حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند"هێڵی‌ سوریان له‌سه‌ر هیچ ده‌زگایه‌ك دانه‌ناوه‌ و هه‌ر كه‌ناڵێكی‌ ڕاگه‌یاندن بیه‌وێت ده‌توانێت ڕووماڵی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئازادكردنی‌ مووسڵ بكات, هاوكات سه‌باره‌ت به‌ ڕێگریه‌كانیان له‌كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام بۆگواستنه‌وه‌ی‌ ڕووماڵی‌ جه‌نگی‌ دژ به‌داعش هه‌ڵگورد حیكمه‌ت ڕایگه‌یاند" وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ هیچ گرفتێكیان له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ په‌یام نیه‌و له‌به‌دواداچوونه‌كانیدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌  كه‌ گرفته‌كه‌ جگه‌ له‌ كێشه‌یه‌كی‌ شه‌خسی‌ و هه‌ڵوێستی‌ سیاسی‌ هیچیتر نیه‌".
كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام هه‌رله‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئازادكردنی‌ مووسڵ له‌ سنووری‌ پارتی‌ به‌یه‌كجاری‌ قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ لای‌ ناوه‌نده‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ڕۆژنامه‌نوسان و قونسوڵی‌ وڵاتان له‌هه‌ولێر ڕه‌نگی‌ دایه‌وه‌ ئیدانه‌یانكرد.


2323 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2017

بابەتی زیاتر