داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

عه‌بادی: باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌سته‌ به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ناو خاكی عێراق

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاند باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ  توركیا په‌یوه‌سته‌ به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ناو خاكی عێراق.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیامان ڕاگه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو ئه‌نكه‌ره‌ یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌وپێش ناچێت ئه‌گه‌ر هێزه‌كانیان له‌سنووری ناحیه‌ی باشیك نه‌كشێننه‌وه‌، چونكه‌ بوونی ئه‌و هێزه‌ له‌ باشیك پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه‌ و جگه‌ له‌ پاشه‌كشێ پێكردنی به‌هیچ شتێكی دیكه‌ ڕازی نابن.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بیناڵی یه‌ڵدرم بۆ به‌غداو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، هه‌ردوولا رایانگه‌یاند كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی سوپای توركیا له‌ ناو خاكی عێراق.
عه‌بادی له‌باره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی پرده‌كانی شاری موسڵه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان و پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ نابێت و داعش له‌موسڵ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن و دووچاری په‌رته‌وازه‌یی هاتوون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ئاشكراشیكرد، به‌م زووانه‌ پرۆسه‌ی رزگاركردنی قه‌زای حه‌ویجه‌ له‌ چه‌كدارانی‌ داعش ده‌ستپێده‌كات و ئاماده‌كارییه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

710 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2017

بابەتی زیاتر