داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك كۆماری عێراق یاسای بودجه‌ی ساڵی 2017ی په‌سه‌ند كرد

فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق، یاسای بودجه‌ی ساڵی 2017ی په‌سه‌ند كرد، كه‌ مانگی ڕابردوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرابوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار عێراق، فوئاد مه‌عسومی سه‌رۆك كۆمار، پشت به‌ست به‌ حوكمه‌كانی به‌ندی یه‌ك له‌ ماده‌ی 61 و به‌ندی سێ له‌ ماده‌ی 73ی ده‌ستور، یاسای بودجه‌ی ساڵی 2017ی په‌سه‌ند كرد، كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند كرابوو.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ له‌ پێناو په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی فیدراڵی كۆماری عێراق بووه‌ بۆ ساڵی 2017 و،  ڕه‌وانه‌ی ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی كراوه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی.
په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ رۆژی 7ی كانونی یه‌كه‌می 2016، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، كه‌ بڕه‌كه‌ی 79 ترلیۆن دیناره‌و به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ له‌سه‌دا 17 دیاریكراوه‌، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی بڕگه‌و ماده‌كانی یاساكه‌ بێت له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاته‌كه‌یه‌وه‌


310 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2017

بابەتی زیاتر