داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ژاپۆن كونسوڵخانەی‌ خۆی‌ بە فەرمی‌ لە هەرێمی‌ کوردستان ده‌کاتەوە

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی‌ کانوونی‌ دووەمی‌ 2017 وڵاتی‌ ژاپۆن كونسوڵخانەی‌ خۆی‌ بە فەرمی‌ لە هەرێمی‌ کوردستان بکاتەوە.

ئێوارەی رۆژی‌ سێشەممە 10ی‌ کانوونی‌ دووەمی‌ 2017، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوزای لە كینتارۆ سونۆرا، وەزیری دەوڵەتی ژاپۆن بۆ كاروباری دەرەوە و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوەری كرد.

وەزیری‌ دەوڵەتی‌ ژاپۆن بۆ کاروباری‌ دەرەوە رایگەیاند، بەشێوەیەكی فەرمی كونسوڵخانەی گشتیی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەكەنەوە كە دەبێتە هۆكارێك بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە هەموو بوارەكاندا و داوای‌ هاوکاری‌ و پشتگیری‌ لە حکومەتی‌ هەرێم کرد.

كینتارۆ سونۆرا لە دیدارەکەدا وتی‌: " ژاپۆن لە چوارچێوەی دانی قەرز بە عیراق بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ستراتیژی، بەردەوام جەختی لە پێویستیی دابینكردنی بەشی هەرێمی كوردستان لەو قەرزانە كردۆتەوە و لەم چوارچێوەیەشدا چەند پڕۆژەیەكی ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە".

هەروه‌ك وتیشی‌: "دوای ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكرنەوەی موسڵ، دەكرێت لە ناوچەكەدا دەرفەتێكی باشی وەبەرهێنان دروست ببێت و هەوڵ دەدەین هاوكار بین بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوریی هەرێمی كوردستان".

لای‌ خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی‌، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و هاوكارییەكانی حكومەتی ژاپۆنی بۆ هەرێمی كوردستان كرد، بەتایبەتی پێداگریکرد لە دابینكردنی بەشی هەرێمی كوردستان لەو قەرزانەی دەیدەن بە عیراق. 

وتیشی‌: "وڵاتی‌ ژاپۆن چەندین پڕۆژەی ستراتیژییان لە شوێنە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و بەشێكیشیان لەژێر جێبەجێكردن دان".

513 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017

بابەتی زیاتر