داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران عومه‌ر: به‌رپرسانی‌ بازگه‌ی‌ پردێ‌ پێیان وتین كه‌ به‌ فه‌رمانی‌ سه‌رووی‌ خۆیان ڕێگه‌مان ناده‌ن بچینه‌ هه‌ولێره‌وه‌

له‌ بازگه‌ی‌ پردێ‌ رێگری‌ له‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر و عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح ده‌كرێت بچنه‌ ناو شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌، سۆران عومه‌ریش به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند: ئه‌و هێزانه‌ پێیان راگه‌یاندوون به‌ فه‌رمانی‌ سه‌رووی‌ خۆیان رێگه‌ ناده‌ن بچنه‌ ناو شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند "شه‌وی‌ رابردوو له‌ كاتی‌ چوونیان بۆ شاری‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح، له‌ بازگه‌ی‌ پردێ‌ رێگرییان لێ‌ كراوه‌ بچنه‌ ناو شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ وتیشی‌ "به‌شێك له‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌و بازگه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ نه‌شیاویان نواندووه‌ و، له‌ كاتێكدا ئه‌و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی‌ له‌گه‌ڵدا بووه‌ و له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ دانه‌بزیوه‌، به‌ڵام ئه‌وان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ری‌".

سۆران عومه‌ر وتیشی‌ "پاش دوو كاتژمێر راگرتن، به‌رپرسانی‌ بازگه‌ی‌ پردێ‌ پێیان راگه‌یاندوون به‌ فه‌رمانی‌ سه‌رووی‌ خۆیان رێگه‌یان پێ‌ نادرێت بچنه‌ ناو شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌".

پاش ڕووداوه‌كه‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ كۆمه‌ڵ په‌یوه‌ندییان به‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ و ئاسایشی‌ هه‌ولێره‌وه‌ كرد و داوای‌ به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و رووداوه‌ كرد. لای‌ خۆیشیه‌وه‌ مه‌روان گه‌ڵاڵی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هه‌ڵوێستی‌ خۆیان سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ رایگه‌یه‌نن".

رێگری‌ كردن له‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ له‌ كاێكدایه‌ چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌و ڕووداوه‌ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌یامێكدا داوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ی‌ لایه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كرد.

پێشتریش هه‌مان بازگه‌ به‌ فه‌رمانێكی‌ حیزبی‌ له‌ 12 ئۆكتۆبه‌ری‌ ساڵی‌ 2015 رێگریی‌ له‌ چوونی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان بۆ شاری‌ هه‌ولێر كرد، كه‌ دواتر په‌ككه‌وتنی‌ په‌رله‌مان و قووڵبوونه‌وه‌ی‌ قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.


3320 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017

بابەتی زیاتر