داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی‌و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بنه‌وه‌

سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ شاری‌ هه‌ولێر وه‌فدێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.
به‌پێی زانیاری ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی‌، وه‌فده‌كه‌ی‌ یه‌كێتی به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی ده‌بێت‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كه‌ بڕیاره‌ سه‌عات 11 به‌ڕێوه‌بچێت به‌شێكه‌ له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی هه‌رێم ئه‌نجامی ده‌دات.
لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌رپرسانی پارتی چه‌ندین جار ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌منزیكانه‌ خولێكی دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی حزبه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی ‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ی‌ قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بڕیار بوو دوێنێ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ردوو جێگری‌ سكرتێری گشتی، باڵی زۆرینه‌ ‌و ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی كۆببنه‌وه‌‌و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ تاووتوێ بكه‌ن كه‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی ئئاماده‌ كراوه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوو


338 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017

بابەتی زیاتر