داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ چه‌ند پێشنیازێك بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و ئابووریی‌ هه‌رێم ده‌خاته‌ ڕوو

جێگری سكرتێری  گشتیی یه‌كێتی چه‌ند پێشنیازێك بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و ئابووریی‌ هه‌رێم ده‌خاته‌ ڕوو ، رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ به‌رگرتن به‌ مه‌ترسییه‌كان پێویسته‌ به‌ زووترین كات كۆبوونه‌وه‌ی‌ لووتكه‌ی‌ حیزبه‌كان ساز بكرێت.

كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری  گشتییی یه‌كێتیی نیشتمانی‌، له‌ په‌یامێكدا هۆشداری‌ له‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ سه‌ر هه‌رێم ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت "پێشبینی ده‌كرێت ساڵی 2017 هاوكێشه‌ی هێز گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و، ململانێی هێزه‌ گه‌وره‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ چڕتر ده‌بێته‌وه‌". له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جێگری‌ سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "عێراق، حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك هێزێكی فه‌رمی ناساندووه‌ و له‌ هه‌وڵی‌ فراوانخوازیدا ده‌بن به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان".

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی‌ خراپی‌ هه‌رێمیش كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ ئاستێكدا نییه‌ كۆده‌نگی پێ‌ دروست بكرێت، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ گۆڕانكارییه‌كان كاریگه‌ریی نه‌خوازراویان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.

جێگری سكرتێری  گشتیی یه‌كێتی چه‌ند پێشنیازێك بۆ چاره‌سه‌ری‌ دۆخه‌كه‌ ده‌خاته‌ ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت "بۆ نه‌خشه‌رێگایه‌كی كاتی تا هه‌ڵبژاردن، پێویسته‌ به‌ زووترین كات كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌ گشتی و به‌ تایبه‌تتر پێنج لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ ساز بكرێت، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و تاوتۆێكردنی پێویستیه‌كانی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌".

به‌ تایبه‌تیش گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌ت و پرسی مووچه‌ و بژێوی ژیان و خزمه‌تگوازریه‌ بنچینه‌ییه‌كان.


819 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017

بابەتی زیاتر