داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

چوار فراكسیۆن راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌


چوار فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ سه‌ر رێگریی بازگه‌ی پردێ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح و سۆران عومه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ شه‌وی رابردوو رێگه‌یان پێنه‌درا بچنه‌ شاری هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ ..



ده‌قی راگه‌یه‌نه‌ندراوی چوار فراكسیۆنه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێگریکردن له‌ په‌ڕله‌مانتاران سۆران عومه‌رو عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

به‌داخه‌وه‌ شه‌وی‌ سی‌ شه‌ممه‌ ١٠/١/٢٠١٧ له‌بازگه‌ی‌ پردی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولیر ڕێگری کرا له‌دووپه‌ڕله‌مانتاری کوردستان، پاش ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمانی حزبی ڕێ له‌سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان گیرا له‌هه‌مان بازگه‌ که‌تا ئێستا ئه‌م برینه‌ ساڕێژ نه‌کراوه‌ برینێکی تریشیان خسته‌ جه‌سته‌ی په‌ڕله‌مانی کوردستان به‌بێ ڕێزی کردن به‌ دوو په‌ڕله‌مانتاری کوردستان له‌ فڕاکسیۆنی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی.
ئێمه‌ لەفراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان به‌توندی ئه‌م کاره‌ ئیدانە  ده‌که‌ین ئه‌مه‌ له‌کاتێک دایه‌ که‌لایەنه‌سیاسیه‌کان دەست به‌دانیشتن ده‌که‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م باره‌ ناله‌باره‌ی کوردستان.
لەكاتێكدا ئەندامی پەرلەمان مافی یاسایی خۆی هەیە و پارێزبەندی بەیاسا رێكخراوە ونابێت بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دا بكرێت.
بۆیە داواكارین لایەنی پەیوەند دار رونكردنەوە بدات و پۆزش بۆدوو پەرلەمانتارەكە بهێنێتەوەو بەڵێنی دوبارە نەبونەوەی بدات.

فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان
1-فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان 
2- فركسیۆنی گۆران
3-فراكسیۆنی یەكگرتوو
4-فراكسیۆنی  بزوتنەوەی ئیسلامی

318 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017

بابەتی زیاتر