په‌یام ـ سلێمانی
به پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تایبه‌ت ده‌ست په‌یام كه‌وتووه، تێدا رێگری كردنی چه‌كداره‌كانی پارتی له په‌رله‌مانتاران سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له بازگه‌ی پردێ له لایه‌ن چه‌كدرانی پارتیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كه چه‌كداره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بچنه ناو ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی سۆران عومه‌ره كه خێزان و منداڵه‌كانی له گه‌ڵدایه.
ئه‌مه له كاتێكدایه شه‌وی رابردوو هه‌ردوو په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه ساڵح له بازگه‌ی پردێ له لایه‌ن چه‌كدارانی پارتیه‌وه رێگرییان لێكرا بچنه شاری هه‌ولێر و دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ شاری سلێمانی.
2715 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017