داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

عومه‌ر گوڵپی: ساڵی‌ 2016 ساڵێكی‌ سه‌خت و پڕ له‌قه‌یران بووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت ساڵی‌ 2016 ساڵێكی‌ سه‌خت و پڕ له‌قه‌یران بووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش توانیویانه‌ به‌هاوكاری‌ هه‌موو لایه‌ك خۆیان له‌سه‌ر پێ بهێڵنه‌وه‌
له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ سلێمانی‌ سه‌باره‌ت به‌دوباره‌ تۆماركردنه‌وه‌و پشكنینی‌ ناوی‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان وتی‌ تائێستا دوازده‌ هه‌زارو 224 فۆرم بینراونو له‌وڕێژه‌یه‌ش ده‌ هه‌زارو 17 گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌  ئه‌وانه‌ی‌ مافی‌ كه‌م ئه‌ندامیان ده‌بێت ژماره‌یان هه‌شت هه‌زارو 558 كه‌سه‌و، هه‌زارو 429 كه‌سیش شایسته‌ نین، له‌خانه‌ی‌ ساوایان نه‌وجه‌وانان و به‌سالاچوان سه‌ره‌ڕای‌ گرفتی‌ دارایی به‌لاَم به‌هاوكاری‌ كه‌سانه‌ی‌ خۆبه‌ش و خێرخوازه‌وه‌ توانیویانه‌ كه‌م و كوریه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی‌ لێژنه‌كانیان توانیویانه‌ به‌دواداچوونی‌ ورد بۆ كێشه‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان بكه‌ن و له‌ڕێگه‌ی‌ دادگاوه‌ چاودێری‌ كه‌یسه‌كانیان بكه‌ن.

310 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017

بابەتی زیاتر