داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

یاداشتی لەیەكگەیشتن لەنێوان حكومەتی هەرێم و ووڵاتی ژاپۆن بۆ هاوكاریكردنی دەزگای گشتی‌ كاروباری مین واژوو كرا.

محمد ئەحمەد :بەپێی ئەو یاداشتە حكومەتی ژاپۆن بڕی(833،329)$دۆلار دەداتە دەزگای مین بۆ دابینكردنی ژمارەیەك ئامێر و كەل و پەلی پێویست بۆ تیمەكانی پاكسازی مین و تەقەمەنی دەزگاکەمان.
هەولێر / چوارشەم 11/1/2017
لە مەڕاسیمێكدا و بەئامادەبونی (محمد ئەحمەد) سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین و  (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و (سەفین دزەیی) وتەبێژی حكومەتی هەرێم و  (كێنتاڕۆ سێنۆرا) وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ژاپۆن پرۆتۆكۆڵەكیان لەبواری هاوكاری پاكردنەوەی ناوچە مین رێژەكانی كوردستان واژوو كرد لەگەڵ حكومەتی ژاپۆن .
لەلایەن دەزگای مینەوە هەریەك لە (عەلی حەمەد بەگ) جێگری سەرۆكی دەزگا و (نیازی خالید) بەرێوەبەری گشتی كاروباری كارگێڕی و دارایی و (عوبێد ئەحمەد) بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی وەفدی حكومەتی ژاپۆن هەر یەك لە (فۆمیۆ ئیوای) باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و (كاتسومی مۆریاسۆ) كونسوڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان ئامادەی مەراسیمی واژوو كردنی پرۆتۆكۆڵەكەبون .
پاشان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا (محمد ئەحمەد) سەرۆكی دەزگای مین سوپاسی حكومەتی ژاپۆنی كرد لەو هاوكارییەی كە پێشكەشی خەڵكی كوردستانی دەكەن كە بەشێكی خاكی كوردستان بەهۆی بونی مین وبۆمبی چێنراو بۆتە مەرگێكی شاراوە بۆ هاوڵاتیان و تا ئێستا نزیكەی 14هەزار هاوڵاتی بەوهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە و بە سەدانی تریش بریندار و كەمئەندام بون هیوای خواست بتوانن هەرچی زووە سەرجەمی خاكی كوردستان بە هاوكاری رێكخراوە ناوخۆ و نێودەولەتیەكان و تیمەگیان لەسەر دەستەكانی دەزگای مین بتوانن مەترسیەكانی مین لەسەر خاكی كوردستان نەهێڵن.
هەرلە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا بەرێز فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ حكومەت و وڵاتی ژاپۆن پەیوەندییەكانمان پەرەپێبدەین و سود لەو دەستكەوت و ئەزمونانەی ببینین كە حكومەتی ژاپۆن بەدەستیانهێناون.
لەلایەن خۆشیەوە(كینتاروس سینورا) وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ژاپۆن خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەكە دەربڕی وگوتی: جێگەی شانازیمانە كە بتوانین لەهەرێمی كوردستان دەست بە پرۆژەی پاككردنەوەی مین بكەین، وەك دەبینین ناوچەكان مین و بۆمبیان تیادایە كە خەڵكێكی بێ تاوان دەبن بە قوربانی لەناو قوربانییەكانیشدا منداڵ هەن، جێی خۆشحاڵیمانە كە بتوانین هەڕەشەكانی سەر خەڵكی كوردستان لاببەین و كەمتر بكەینەوە دوبارە خەڵكی ئاوارە بۆ جێگەكانیان بگەرێنەوە.
جێگەی ئاماژەیە حكومەتی یابان هەڵدەستێ بە دابین كردنی كەل و پەل و ئامێرەكانی پاككردنەوەی ناوچە پیسبوەوەكان بە مین و تەقەمەنی بۆ دەزگای مین بە بڕی(833،329)$ئەمەریكی هاوكاری دەزگای مینی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ پاككردنەوەی(424،000)مەتر دوجا كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی چالاكیەكانی پاكردنەوەی پاشماوەی جەنگی و مین و تەقەمەنی لە یازدە كێڵگە مین لە هەرێمی كوردستان.















577 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017

بابەتی زیاتر