داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ساڵی نوێدا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سازده‌كات

 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ی كانوونی دووه‌می 2017، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌ ساڵی نوێدا ساز ده‌كات و تاووتوێی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌و داهاتی نه‌وت ده‌كات.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌شتی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌كان ده‌بێت.
شایانی ئاماژه‌ پێكردنه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رابه‌ر سدیق، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به‌ وه‌كاله‌ت و ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌ ده‌بن  بر یكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی راپۆرتێك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ ساڵی رابردوودا ده‌خوێنێته‌وه‌ و باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11و 12ی ساڵی 2016.
هه‌روه‌ها  وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانیش راپۆرتێك له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت ده‌خوێنێته‌وه‌ و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و پرسه‌ ده‌خاته‌ڕوو. 

743 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2017

بابەتی زیاتر