داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:16
نیوه‌ڕۆ 12:16
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:27
خه‌وتنان 8:42

ئه‌نجومه‌نی بانگه‌واز و به‌ڕێوه‌بردن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا


په‌یام ـ سلێمانی 

له‌شاری سلێمانی‌و تایبه‌ت به‌دواگۆڕانكارییه‌ نێوخۆیی‌و ناوچه‌ییه‌كان‌و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی له‌ باره‌یانه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌نجومه‌نی بانگه‌واز و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ وردی باس له‌ ڕووداو و پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ كرا، به‌تایبه‌ت له‌و پرسانه‌دا كه‌ پێویست ده‌كات كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵوێستی له‌ به‌رانبه‌ریاندا هه‌بێت.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ باری ناهه‌مواری گوزه‌ران‌و بژێوی خه‌ڵكی كوردستانیان به‌ مایه‌ی نیگه‌رانی زانی‌و داوایان كرد كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ ئه‌ندازه‌ی توانا و كاریگه‌رییه‌كانی ڕۆڵی له‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمدا هه‌بێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی‌ بانگه‌واز ‌و به‌ڕێوه‌بردن، جارێكی دیكه‌ پشتگیری له‌ داواكاری مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران كرده‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵی ئیسلامی گوێگرتن‌و ڕێزگرتن له‌ داخوازی‌و مافه‌ ڕه‌واكانیان به‌ ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت.


350 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2017

بابەتی زیاتر