داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران و سعودییه‌ كێشه‌ی "حه‌ج"كردنیان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه‌



نوێنه‌ری ڕێبه‌ری ئایینی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ كاروباری حه‌ج رایگه‌یاند: تا هه‌لومه‌رجه‌كان گونجاو نه‌بن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، هاووڵاتییانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ به‌جێهێنانی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج سه‌ردانی‌ سعودیه‌ ناكه‌ن.

 عه‌لی‌ قازی‌ عه‌سكه‌ر، نوێنه‌ری ڕێبه‌ری ئایینی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری حه‌ج، رایگه‌یاند:"به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی حه‌ج، 23ی مانگی‌ داهاتوو شاندێكی وڵاته‌كه‌ی‌ سه‌ردانی سعوودیه‌ ده‌كه‌ن".

نوێنه‌ری ڕێبه‌ری ئایینی ئێران بۆ كاروباری حه‌ج وتیشی‌ "شانده‌كه‌ی‌ ئێران هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ حه‌ج و كێشه‌كانی‌ به‌رده‌م زیاره‌تكارانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ سعوودیه‌ ده‌گه‌یه‌نێت".

عه‌لی‌ قازی‌ عه‌سكه‌ر رایگه‌یاند:"پێویسته‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه‌ تا هه‌لومه‌رجه‌كان گونجاو نه‌بن هاووڵاتییانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ به‌جێهێنانی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج سه‌ردانی‌ سعودیه‌ ناكه‌ن".

دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌جدا، به‌هۆی‌ ڕووداوێكی‌ پاڵه‌په‌ستۆوه‌ 769 زیاره‌تكار گیانیان له‌ده‌ست دا، دواتریش ئێران رایگه‌یاند 464 زیاره‌تكاریان هاووڵاتی‌ ئێرانی‌ بوون، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ تاران ڕه‌خنه‌ی‌ توندی‌ له‌ ڕیاز گرت، لای‌ خۆیشیه‌وه‌ سعودیه‌ رایگه‌یاند هه‌ڵه‌ی‌ زیاره‌تكاره‌ ئێرانییه‌كان هۆكاری‌ دروستبوونی‌ ڕووداوه‌كه‌ بووه‌.


289 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2017

بابەتی زیاتر