داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خورما به‌سووده‌ به‌ڵام له‌ زستاندا به‌سوودتره‌

له‌ناو خه‌ڵكیدا  واباوه‌ هه‌رشتیك تامی خۆش و شیرین  بوو  ئه‌وه‌ ته‌ندروست نیه‌  به‌ڵام میوه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ به‌ شه‌كری سودبه‌خش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ئه‌ویش خورمایه‌ ، خورما به‌وه‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ سوێكی یه‌كجار زۆری ته‌ندروستی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ وه‌رزی زستاندا بخورێت ئه‌وه‌ سوده‌كانی زیاتر ده‌بن  و مرۆڤ له‌ زۆر نه‌خۆشی ده‌پارێزێت  ، خورما زۆر به‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی خۆراكێكی ته‌ندروستی تێدایه‌  له‌ ڤیتامین و كانزاكان و كالسیۆم و ئاسن و پۆتاسییۆم  و ئه‌و ماددانه‌ی كه‌ وزه‌ی  پێویست بۆ لاشه‌ به‌رهه‌مده‌هێنن  به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌وه‌رزی زستاندا توشی هه‌وكردن و  هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما ده‌بن پێویسته‌ كه‌ خورما بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی دوور بن له‌و كێشانه‌ ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش 8 سودی خورمان ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا بخورێت  كه‌له‌ پێگه‌ی (بولدسكای) تایبه‌تمه‌ند به‌هه‌واڵه‌ ته‌ندروستیه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ :

1-  گه‌رمكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ :
 خورما سه‌رچاوه‌یه‌كی باش و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینه‌كان و ئاسن و كالسیۆم و مه‌گنسیۆم  ، كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش یارمه‌تی گه‌رمبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ ده‌ده‌ن له‌وه‌رزی زستاندا.

2- چاره‌سه‌ری له‌رز ده‌كات :
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست له‌رزه‌وه‌ گیرۆده‌ی له‌وه‌رزی زستاندا ئه‌وه‌ پێویسته‌ كه‌ دوو خورما و بیبه‌رێكی تون بكه‌یته‌ نیو كوپ ئاوی گه‌رمه‌وه‌و  تێكه‌ڵیان بكه‌یت  و پێش خه‌وتن بیانخۆیت كه‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی كارایه‌ بۆ چاره‌سه‌ری له‌رزه‌كه‌.

3- چاره‌سه‌ری ڕه‌بۆ ده‌كات :
به‌هه‌مان شێوه‌ خورما چاره‌سه‌ری حه‌ساسیه‌ت و ڕه‌بۆ ده‌كات كه‌ كێشه‌یه‌كی بڵاون به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی زستاندا ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه‌ دوو ده‌نك خورما له‌ به‌یانی و ئێواره‌دا ڕۆژانه‌ بخورێت .

4-  پاراستنی وزه‌ی جه‌سته‌ :
ئه‌و شه‌كره‌ سروشتیه‌ی كه‌له‌خورمادا هه‌یه‌  وزه‌ی پێویست و به‌رده‌وام بۆ جه‌سته‌ دابین ده‌كات .

5- چاره‌سه‌ره‌ بۆ قه‌بزی :
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ خورما ماده‌ی ریشاله‌یی زۆری تێدایه‌  له‌به‌ر ئه‌وه‌ كردنه‌ ئاوی خورما له‌ شه‌وه‌وه‌ تا به‌یانی و پاشان خواردنی له‌ به‌یانیدا  و به‌گه‌ده‌ی خاڵی چاره‌سه‌رێكی كارای  ئه‌و كێشه‌یه‌ ده‌كات .

6- پاراستنی ته‌ندروستی  دڵ :

خورما پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی دڵ ده‌كات ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ریشاڵه‌ خۆراكیانه‌وه‌ كه‌ له‌ خورمادا هه‌یه‌ هه‌روه‌كو چۆن پارێزگاری له‌ ڕێكخستنی لێدانه‌كانی دڵیش ده‌كات  و دڵ ده‌پارێزێت له‌وه‌ی كه‌ پێی ده‌ڵێن  (نۆبه‌ی دڵ) به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی زستاندا

7- نه‌هێشتنی زۆربه‌ی ئازاره‌كانی جه‌سته‌:
 زۆر به‌ی ئازاره‌كانی جه‌سته‌ په‌یوه‌ندی به‌ بوونی هه‌وكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ (التهاب) وه‌ خورما دژی هه‌وكردنه‌ جا له‌هه‌رشوێنێكی جه‌سته‌دا بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ خورما چاره‌سه‌ری ئه‌و ئازارانه‌یه‌  به‌تایبه‌ت له‌ وه‌رزی زستاندا چونكه‌ زۆربه‌ی هه‌وكردنه‌كانیش له‌م وه‌رزه‌دان .

8-  دابه‌زاندنی فشاری به‌رزی  خوێن :

خورما مادده‌كانی  مه‌گنسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایه‌ كه‌ ئه‌و ماددانه‌ش  ده‌رمانێكی سروشتین بۆ دابه‌زاندنی فشاری به‌رزی خوێن له‌به‌رئه‌وه‌ دكتۆره‌كان ئامۆژگاریان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ 5 بۆ 6 خورما بخورێت .





له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌ : مولود موحه‌ممه‌د 
سه‌رچاوه‌: العربیه‌

3304 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2017

بابەتی زیاتر