داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

توڕه‌بوون زیان به‌ دڵ ده‌گه‌یه‌نێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی په‌یوه‌ندی توڕه‌بوون و هه‌ڵچوونی ده‌روونی به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، به‌پێی ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ش: هاوشێوه‌ی جگه‌ره‌كێشان و نه‌خۆشیی شه‌كره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، هه‌ڵچونی ده‌رونی و توڕه‌بوون زیان به‌ ته‌ندروستیی دڵ ده‌گه‌یه‌نێت..
دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كول یه‌كێك له‌ ئه‌نجامده‌رانی سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه‌و به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامی وێنه‌گرتنی‌ پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "ماساتشوستس" له‌ شاری بۆستنی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت" ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ پێمانده‌ڵێ" دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ڕاڕای و هه‌ڵچون و توڕه‌بوون فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ ئاسوده‌یی ده‌رون 
هاوكات به‌پێی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی تیمی توێژینه‌وه‌كه‌ پێی گه‌یشتوون" مه‌ترسیه‌كانی هه‌ڵچون و توڕه‌بوون بۆسه‌ر ته‌ندروستی دڵ هاو ئاسته‌ له‌گه‌ڵ زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره‌ و توڕه‌بون و هه‌ڵچونی ده‌رونی له‌هه‌ركه‌سێكدا خاوه‌نه‌كه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌كات.. 
ئاشكراشیكردووه‌" له‌میانه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ گه‌یشتوون به‌و ڕاستیه‌ی كه‌ توڕه‌بوون هۆكارێكی مه‌ترسیداره‌ بۆ توشبون به‌ نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌كانی دڵ.
كه‌واته‌ بۆ ته‌ندروستیه‌كی باش و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ،  ئارامی ده‌رون و هه‌ڵنه‌چوون یارمه‌تیده‌رێكی باشه‌.
هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موولایه‌ك.. 

959 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2017

بابەتی زیاتر