داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

زیدان ناوی‌ خۆی‌ جارێكیتر له‌ریاڵ مه‌درید نه‌خشانده‌وه‌

زینه‌دین زیدان ناوی‌ خۆی‌ جارێكیتر له‌ریاڵ مه‌درید نه‌خشانده‌وه‌و بوه‌ یه‌كه‌م راهێنه‌ر له‌مێژووی‌ ئیسپانیا كه‌له‌زۆرترین یاریی رووبه‌روی‌ شكست نه‌هاتبێته‌وه‌و ژماره‌كه‌ی‌ لویس ئه‌نریكی‌ راهێنه‌ری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ شكاند كه‌له‌39 یاریدا بوو.
پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئیشبیلیه‌ یه‌كسانبون، ریاڵ مه‌درید و زیدان بۆ 40م یاریی له‌سه‌ریه‌ك له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كاندا رووبه‌روی‌ شكستنه‌هاتونه‌ته‌وه‌و به‌مه‌ش بوه‌ خاوه‌نی‌ ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌یی و ژماره‌كه‌ی‌ ئینریكی‌ تێپه‌راند.
له‌یاریه‌كانی‌ داهاتوودا زیدان ده‌یه‌وێت درێژه‌ به‌ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی‌ بدات و له‌حاڵی رووبه‌رو نه‌بونه‌وه‌ی‌ شكستیش له‌3 یاریی داهاتوو ئه‌وا ژماره‌كه‌ی‌ كۆنتیش له‌گه‌ڵ یۆڤانتۆس یه‌كسانده‌كاته‌وه‌ كه‌43 یاریی شكستی به‌سه‌ر نه‌هاتوه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ زیدان بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێكه‌ پۆستی‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ وه‌رگرتوه‌و له‌كۆی‌ سه‌رجه‌م یاریه‌كانیشی كه‌ئه‌نجامیداوه‌ ته‌نها دوو شكستی‌ به‌سه‌ر هاتوه‌ كه‌ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌خولی ئیسپانی و وڵفسبۆرگیش له‌خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپادا


1138 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2017

بابەتی زیاتر