داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ریاڵ مەدرید بوو بە چوارەم یانە لەسەر ئاستی ئەورووپا





یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دوای ئەوەی ٤٠ یاری بەبێ دۆڕان ئەنجامدا، بووە بە چوارەم یانە لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا کە ئەو ئەنجامە تۆمار بکات.

دوای ئەوەی لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی جامی شای ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٣-٣ لەگەڵ یانەی ئیشبیلیا یەکسان بوو، توانی ٤٠ یاری لەسەر یەک بەبێ دۆڕان ئەنجام بدات و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار بکات.

بەم بەرامبەر بوونە یانەی ریال مەدرید کە زیدانی فەڕەنسی راهێنەرایەتی دەکات توانی پێش یانەی بەرشەلۆنە بکەوێتەوە کاتێک لە ساڵی رابردوو ٣٩ یاری بەبێ دۆڕان ئەنجامدا.

جیالەمەش ریال بووە چوارەم یانە لەسەر ئاستی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەورووپا ( پرێمەرلیگی ئینگلیزی - لالیگای ئیسپانی - سێری ئا-ی ئیتاڵی - بۆندس لیگای ئەڵمانی - لێگا وەنی فەڕەنسی)

ریزبەندی ئەو یانانەی کە زۆرترین یارییان کردووە بە بێ دۆڕان بەم شێوەیەیە:-

١- یانەی یوڤانتوس لە خولی سێری ئای ئیتاڵی لە ساڵی ٢٠١١- ٢٠١٢دا ٤٣ یاری بەبێ دۆران ئەنجام دا.

٢- یانەی ئەی سی میلان لە خولی سێری ئای ئیتاڵی لە ساڵی ١٩٩٢- ١٩٩٣دا ٤٢ یاری بەبێ دۆران ئەنجام دا.

٣- یانەی نۆتینگهام فۆرێست لە خولی پرێمەرلیگ-ی ئینگلیزی لە ساڵی ١٩٧٨دا ٤٠ یاری بەبێ دۆران ئەنجام دا.

٤- یانەی ریال مەدرید لە خولی لالیگای ئیسپانی لە ساڵی ٢٠١٦دا ٤٠ یاری بەبێ دۆران ئەنجام داوە و بەردەوامیشە.

٥- یانەی بەرشەلۆنە لە خولی لالیگای ئیسپانی لە ساڵی ٢٠١٥ دا ٣٩ یاری بەبێ دۆران ئەنجام دا.


682 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2017

بابەتی زیاتر