داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

بەوێنەو ڤیدیۆ.. ساردترین گوندی سەرزەوی؛ ژیان لە بەستووییدا

ئویمیاكون بە پێی هەڵكەوتەی جوگرافییەوە كە دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی وڵاتی رووسیاوە بە یەكێك لە ساردترین شوێنەكانی سەر زەوی دادەنرێت كە مرۆڤی تێدا دەژی

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە زستاندا ئویمیاكون پلەی گەرمی لە وەرزی زستاندا دەگاتە 70 پلەی سیلیزی لە ژێر سفرەوەو لە وەرزی هاوینیشدا دادەبەزێت بۆ 30 پلەی سیلیزی لە ژێر سفر.

ئەو گوندی تەنها 500 كەسی تێدا دەژی و دوورن لە هەموو جۆرە تەكنۆلۆژیایەك چونكە هەموو تۆرەكان لەو پلەیەدا دەیبەستێت.

هەروەها تاكە رێگا بۆ گەیشتن بەو گوندە تەنها رێگای وشكانییە، ئەویش زۆر سەختە چونكە هەموو شتێ لەو گوندە لە پلەی بەستندایە، تەنانەت دانیشتووانی گوندی ئویمیاكون گرفتیان لەگەڵ بەكارهێنانی چاویلكەشدا هەیە چونكە كەشو هەواكەیان هێندە ساردە چاویلكەكەش بە سەرو چاویانەوە دەیبەستێت.

هەروەها یەكێكی تر لە سەختترین گرفتەكانی دانیشتووانی ئەو گوندە ئەوەیە كاتێ‌ كەسێكیان لە گوندەكە دەمرێت كە دەبێت گۆری بۆ هەڵبكەنن، هەڵكەندنی گۆریش ئاسان نییە چونكە دەبێت چەند مەترێك بەفرو سەهۆڵبەندان لابەرن پاشان دەگاتە خاك.

خواردنی سەرەكی دانیشتووانی گوندی ئویمیاكون خواردنی گۆشتی ئاژەڵی رەنایە كە هەموو رۆژێك خەرێكی راوكردنی ئەو ئاژەڵەن.

دانیشتووانی گوندەكە تەنها بۆ كار لە ماڵەكانیان دێنە دەرەوەو ئەویش دەبێت پاش تەواوكردنی كارەكەیان بە زوویی بگەرێنەوە بۆ ماڵەكانیان.

4710 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2017

بابەتی زیاتر