داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆستا له‌گه‌ڵ چێڵسی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت


دوای ناكۆكییه‌كانی نێوان یانه‌ی چێڵسی و دیگۆ كۆستا له‌ چه‌ند رۆژی پێشوودا هه‌ردوولا ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتنی ئاشتی سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وام بوونی یاریزانه‌كه‌.

رۆژی هه‌ینی به‌ شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی دیگۆ كۆستای له‌ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ دوور خسته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ یاریزانه‌كه‌ راهێنانی ئه‌نجام نه‌ده‌دا و داوای له‌ یانه‌كه‌ی كردبوو ئه‌و بۆنده‌ په‌سه‌ند بكه‌ن كه‌ پێشكه‌شی كراوه‌ له‌لایه‌ن خولی چینیه‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌ ئینگلیزییه‌كان ئاشكرایانكرد كه‌ یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كۆستا به‌ فه‌رمی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو گه‌شتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌ باره‌ی به‌رده‌وام بوونی یاریزانه‌كه‌ تا كۆتایی وه‌رز.

لای خۆیه‌وه‌ كۆستا په‌یامێكی ئاشته‌وایی ئاراسته‌ی هانده‌رانی چێڵسی كرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌ كاتی یاری یانه‌كه‌یدا تویتێكدا داوای له‌ هاوڕێكانیكرد سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتدا تۆمار بكه‌ن. 

816 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2017

بابەتی زیاتر