داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئۆبامیانگ له‌ دۆرتمۆند به‌رده‌وام ده‌بێت


بیر ئۆبامیانگی‌ گابۆنی‌ و هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ بروسیادۆرتمۆدنی‌ ئه‌ڵمانی‌ دڵخۆشی‌ خۆی‌ له‌ریزه‌كانی‌ یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ نیشانده‌دات ونایه‌وێت جێیبهێڵێت.
له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا كه‌ پێگه‌ی‌ فۆر فۆر توو گواستویه‌تیه‌وه‌ ئۆبامیانگ ئاشكرای‌ ده‌كات له‌ئێستادا  ده‌مه‌وێت بمێنمه‌وه‌ له‌ دۆرتمۆند وباسی‌ هیچ یانه‌یه‌كی‌ تر ناكه‌م به‌تایبه‌تیش یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید، چونكه‌ ئێستا كاتێكی‌ باش نییه‌ بۆ ئه‌و باسه‌و من خۆشحاڵم له‌ دۆرتمۆند.
ئۆبامیانگ ده‌شڵێت: ده‌مه‌وێت باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م  وده‌سكه‌وت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنم  و دۆرتمۆندیش یه‌كێكه‌ له‌باشترین یانه‌كانی‌ جیهان ، به‌ڵام ناكرێت بڵێین به‌قه‌ده‌ر یانه‌كانی‌ ریاڵ مه‌دریدو به‌رشه‌لۆنه‌و بایرن میونخ به‌هێزه‌.

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ئێستادا ئۆبامیانگ سه‌رقاڵی‌ یارییه‌كانی‌ جامی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئه‌فریكایه‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ گابۆن ده‌كات. 

590 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2017

بابەتی زیاتر