داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مۆرینۆ: چه‌ند یاریزانێك له‌گواستنه‌وه‌كانی‌ زستانه‌دا ریزه‌كانی‌ مانچسته‌ر یونایتد به‌جێده‌هێڵن

خۆسێ مۆرینۆی‌ پرتوگالی و راهێنه‌ری‌ مانچسته‌ر یونایتد ئاشكرایده‌كات كه‌چه‌ند یاریزانێكی‌ دیكه‌ش له‌گواستنه‌وه‌كانی‌ زستانه‌دا ریزه‌كانی‌ تیپه‌كه‌ی‌ به‌جێده‌هێڵن.
پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌گواستنه‌وه‌كانی‌ زستانه‌دا مانچسته‌ر ده‌ستبه‌رداری‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌شنایده‌رلاین و دیبای بوو بۆ یانه‌كانی‌ ئیڤه‌رتۆن و لیۆن، راهێنه‌ره‌ پرتوگالیه‌كه‌ ئاشكرایكرد كه‌هێشتا ده‌رگای‌ رۆیشتنی‌ یاریزانان له‌تیپه‌كه‌ی‌ كراوه‌یه‌و پێشبینیشده‌كات دو تا سێ یاریزانی‌ دیكه‌ مانچسته‌ر به‌جێبهێڵن.
راگه‌یاندنه‌كان له‌ئێستادا باس له‌رۆیشتنی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌شڤاینشتایگه‌رو ئاشلی یۆنگ ده‌كه‌ن و مۆرینیۆش راگه‌یاند كه‌ده‌رگای‌ به‌روی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانی‌ كردۆته‌وه‌ كه‌پێیوایه‌ خزمه‌ت به‌یانه‌كه‌ ناكه‌ن.
له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ گرێبه‌ستی‌ جێگره‌وه‌ش مۆرینۆ رایگه‌یاند كه‌ئه‌و به‌رده‌وام باشترین گرێبه‌سته‌كانی‌ له‌گواستنه‌وه‌كانی‌ هاوینه‌دا ده‌كات و پێیوایه‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی‌ له‌گواستنه‌وه‌ی‌ زستانه‌دا ده‌كرێن وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناكات.

844 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2017

بابەتی زیاتر