داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی به‌ فه‌رمی بێر لویجی كۆلینای كرد به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی داوه‌رانی یه‌كێتیه‌كه‌

یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی به‌ فه‌رمی بێر لویجی كۆلینای كرد به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی داوه‌رانی یه‌كێتیه‌كه‌ له‌ شوێنی لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری پێشووی ئه‌و رێكخراوه‌.
كۆلینا سه‌رۆكی داوه‌رانی خولی ئیتاڵی له‌لایه‌ن فیفاوه‌ به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی داوه‌رانی یه‌كێتییه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرا، كه‌ هه‌مان پۆستیشی هه‌یه‌ له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپی.
به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوی فیفا كۆلینا كاری له‌ لیژنه‌كه‌دا بریتی ده‌بێت له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی یاساكان و هه‌روه‌ها گۆڕین و روونكردنه‌وه‌ی یاساكانی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێن.
كۆلینای 56 ساڵ به‌و جۆره‌ خاوه‌نی سێ پۆست ده‌بێت له‌ ئیتاڵیا و ئه‌وروپا و فیفا، كه‌ له‌ ساڵی 2005 وازی له‌ كاری داوه‌ری هێنا، به‌ناوبانگترین یاریه‌كیش كه‌ به‌ڕێوه‌ی بردووه‌ یاری كۆتایی مۆندیالی 2002ی كۆریا یابانی نێوان به‌رازیلی و ئه‌ڵمانیا، هه‌روه‌ها یاری نێوان ئه‌ڵمانیا و ئینگلته‌را له‌ جامه‌كه‌دا.

449 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2017

بابەتی زیاتر