داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

جه‌بار یاوه‌ر: له‌مساڵدا هاوكاریه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت

ئه‌مینداری‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند له‌مساڵدا هاوكاریه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت و  بڕیاره‌ ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا سێ لیوای‌ دیكه‌ی‌‌ پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك بكه‌ن.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند بڕیاره‌ ئه‌مریكا له‌مساڵدا، دوو لیوای‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ته‌واوی‌ پڕچه‌ك بكات و حكومه‌تی‌ كه‌نه‌داش لیوایه‌ك پڕچه‌ك ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌ دواكه‌وتنی‌ شه‌ڕی‌ حه‌ویجه‌ جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كرد، چه‌ندجارێك كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای‌ عێراق و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كردووه‌، پلانێكی‌ ئاماده‌كراویان هه‌بووه‌، به‌لاَم حكومه‌تی‌ عێراق وای‌ پێباشبووه‌، كه‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ موسڵ پێش حه‌ویجه‌ ده‌ستپێبكات.
له‌باره‌ی‌ دابینكردنی‌ بودجه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌شه‌وه‌ ئه‌مینداری‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ووتی‌ له‌و 415 ملیۆن دۆلاره‌ی‌ ئه‌مریكا وه‌ك هاوكاری‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ دابینی كردبوو، تائێستا پێنج جار پاره‌ به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا دابه‌شكراوه‌، هه‌موو مانگێك  36 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌و هاوكارییه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن


637 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2017

بابەتی زیاتر