داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

واین رۆنی‌ بوو به‌ گۆلكاری‌ میژوویی‌ مانچسته‌ر یونایتد

واین رۆنی‌ به‌ تۆماركردنی‌ گۆڵی‌ یه‌كسانی‌ مانچسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر ستۆك سیتی‌ توانی‌ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كه‌ی‌ بۆبی‌ چارلتۆن بشكێنێت و ببێته‌ گۆلكاری‌ میژوویی‌ یانه‌كه‌.
رۆنی‌ كه‌ یانه‌كه‌ی‌ رزگاركرد له‌ شكست دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ خوله‌كی‌ 94 گۆڵی‌ یه‌كسانی‌ تۆماركرده‌وه‌ توانی‌ ژماره‌ی‌ گۆڵه‌كانی‌ له‌گه‌ل شه‌یتانه‌ سووره‌كان بكاته‌ 250 گۆڵ و ژماره‌كه‌ی‌ بۆبی‌ چارلتۆن بشكێنێت كه‌ 249 گۆڵی‌ بۆ یانه‌كه‌ تۆماركردبوو.
به‌و شێوه‌یش رۆنی‌ توانی‌ ببێته‌ گۆڵكاری‌ میژوویی‌ یانه‌كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ 546 یاریدا توانی‌ 250 گۆڵ تۆماربكات له‌گه‌ل شه‌یتانه‌ سووره‌كاندا


602 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2017

بابەتی زیاتر