داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌نگاریا كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی ستراتیژیی له‌ بواری كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ قه‌رزی درێژخایه‌ن جێبه‌جێ ده‌كات

حكومه‌تی‌ هه‌نگاریا كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی ستراتیژیی له‌ بواری كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ قه‌رزی درێژخایه‌ن جێبه‌جێ ده‌كات.
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم پێشوازی له‌ ئیشتیڤان ئیمری جێگری كونسوڵی هه‌نگاریا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد و پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك گفتوگۆیان كرد.
 له‌ دیدارێكدا باس له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانی شاندی ژووری بازرگانی هه‌نگاریا كرا كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا ئه‌نجامدراوه‌و تێیدا باس له‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژیی كراوه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێن به‌ پاڵپشتیی دارایی بانكه‌كانی هه‌نگاریا به‌ قه‌رزی درێژخایه‌ن و  ره‌زامه‌ندی بۆ وه‌رگیراوه‌ به‌ مه‌رجی دڵنیایی.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵی هه‌رێم پڕۆژه‌كان بریتیین له‌ پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی و درووستكردنی 18 ساردخانه‌و پڕۆژه‌ی په‌له‌وه‌ر و به‌خێوكردنی وشترمل، له‌گه‌ڵ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی بچووكی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری بۆ جووتیاران و هاولاَتیانی‌ هه‌رێم.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ ژووری بازرگانی هه‌نگاریاو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كاری و میكانیزمی وه‌رگرتنی دڵنیایی پڕۆژه‌كان و دواتر به‌ راپۆرتێك پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تاكو بگه‌نه‌ دوا شێوازی هاوبه‌ش بۆ پێدانی قه‌رزه‌كان.


745 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2017

بابەتی زیاتر