داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مووچه‌ی ئه‌م دامه‌زراوانه‌ ده‌درێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی 11ی شه‌ش وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و ده‌زگا دابه‌شده‌كرێت و ئه‌مڕۆش مووچه‌ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئاماده‌ دابه‌شده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ی مانگی 11ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، كه‌ به‌پێی خشته‌كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ ئه‌منیانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی  تیایدا هاتووه‌: رۆژی دووشه‌ممه‌ 23-1-2017، مووچه‌ی فه‌رمانده‌ی  پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها رۆژی سێشه‌ممه‌ 24-1-2017، مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌وه‌ش وتراوه‌ كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 25-1-2017، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌ش ده‌كرێت.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 26-1-2017، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت:
1-وه‌زاره‌تی ناوخۆ
2-وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی
3- وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان
4- وه‌زاره‌تی پلان دانان
5- ده‌زگای مین
6- دیوانی چاودێری دارایی
7- ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ
8- ده‌سته‌ی ژینگه‌
9- ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
10-ده‌سته‌ی ده‌سپاكی
11- كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان
12- ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.

2678 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2017

بابەتی زیاتر