داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە رۆژی دەستبەكاربوونی ترامپدا؛ فتوایەكی تایبەت لە ئیسرائیلەوە بۆ ئیڤانكا ترامپ دەرچوو


ئیڤانكا ترامپ؛ كچی دوناڵد ترامپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سەرۆكی جیبەجێكاری كۆمپانیای ترامپە كە باوكی خاوەندارێتی دەكات، ئەو كچەی ترامپ ساڵی 2009 هاوسەرگیری لەگەڵ  جارد كوشنر گەورە بازرگانی ئەمریكی دەكات كە جولەكەیەكی ئەرسەدۆكسە، لە ئێستادا كوشنەرو ئیڤانكا خاوەنی سێ‌ مناڵن بە ناوەكانی ئەرابیلا، یوسف، جوزیف.

ئیڤانكا لە ساڵی 2009 چووە سەر دینی هاوسەرەكەی كە ئەرسەدۆكسی یەهودییە، ئەوەش مەزهەبێكی دیكەی دینی جولەكەیە كە چەند تایبەتمەندییەكی جیاوازی هەیە.

ئەو مەزهەبەی دینی جولەكە رێگا بە پەیرەوكەرەكانی نادات لە رۆژانی هەینی - شەممە ئۆتۆمبیل بۆ گەشتكردن بەكار بهێنن، ئەمە لە كاتێكدایە كە مەراسیمی دەستبەكاربوونی ترامپ لەو دوو رۆژەدا بەرێوەدەچێت كە پێویستە خێزانەكەی لەو مەراسیمەدا ئامادەگییان هەبێت، لە ناوەرۆكی یاساكەی دینی جولەكەدا هاتووە كە پەیرەوكەران ناتوانن ئۆتۆمبیل بۆ گەشتكردن بەكار بهێنن لە رۆژانی شەممە - هەینی، بەڵام هەمان یاساش  بەشێوەیەكی مەبدەئی رێگا دەدات لەحاڵەتی پێویست (كە پەیوەندی بە گیانی پەیرەوكەران هەبێت)  پێشێلی یاساكە بكەن.

ئەرسەدۆكسی یەهودی یەكێكە لەو مەزهەبانەی دینی یەهودی كە گرنگترین تایبەتمەندییەكانی سنوورداركردنی بەكارهێنانی تەكنۆلۆژیاكانی سەردەمە.

بەپێی ئەو هەواڵەی كە رۆژنامەی جیرۆلازیم پۆستی ئیسرائیلی بڵاوی كردوەتەوە، مارك زیل، نوێنەری پارتی كۆمارییەكان لەئیسرائیل داوای لە گەورە حاخامی یەهوودی لە ئیسرائیل كردووە كە فتوایەكی تایبەت بۆ ئیڤانكا ترامپ‌و جارد كۆشنەری هاوسەری بدات بە رێگادانیان بە بەكارهێنانی ئۆتۆمبیل لە رۆژی دەستبەكاربوونی دوناڵد ترامپ سەرۆكی هەڵبژێدراوی ئەمریكا، بەهۆی ئەوەی ئەگەری دورستبوونی مەترسی هەیە لەسەر گیانیان.

ئیڤانكا ترامپ و جارد كوشنەری هاوسەری بەپێی پێشبینییەكان ئەگەری زۆری هەیە رۆڵێكی كاریگەریان هەبێت لە سیاسەتی كۆشكی سپی لە ساڵانی داهاتوودا، بەتایبەتی جارد كۆشنەر.

بەپێی یاسایەك كە ساڵی 1967 لەلایەن كۆنگرێسی ئەمریكاوە دەرچووە رێگا نادات سەرۆكی ئەمریكا پۆستە باڵاكان بە كەسانی نزیكی خۆی بدات ئەویش بۆ رێگری كردن لە بنەماڵەیی كردنی دەسەڵاتە لە ئەمریكادا، بەڵام ئەو یاسایە ناتوانێت رێگر بێت لە ئەوەی ترامپ پۆستی باڵای وەك راوێژكار بە جارد كۆشنەری زاوای نەدات .

ئەو یاسایە لە كاتیكدا دەرچوو كە جون كیندی روبێرت كیندی برای وەك داواكاری گشتی ئەمریكا دانا، بەڵام لەلایەن كۆنگرێسەوە بە یاسایەك ئەو بریارەی كیندی هەڵوەشێنرایەوە.

لە عەرەبییەوە ئەركان جاف

6015 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2017

بابەتی زیاتر