داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مه‌سعود بارزانی‌ : شه‌راكه‌تی‌ ڕاسته‌قینه‌ له‌عێراق كۆتایی‌ هاتووه‌

مه‌سعود بارزانی‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ شه‌راكه‌تی‌ ڕاسته‌قینه‌ له‌عێراق كۆتایی‌ هاتووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌شده‌كات "ئه‌گه‌ر مالكی‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌وا بێگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كه‌س سه‌ربه‌خۆیی‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
مه‌سعود بارزانی‌ له‌په‌راوێزی‌ كۆڕبه‌ندی‌ ئابوری‌ جیهانی‌ (داڤۆس) به‌ڕۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌تی‌ سعودی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "لادانی‌ هوشیار زێباری‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ لێدانبوو له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ و شكستپێهێنانی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئازادكردنی‌ موسڵ و هاتنه‌وه‌ی‌ مالكی‌ بوو بۆسه‌ر حوكم, به‌ڵام شكستی‌ هێنا".
ڕاشیگه‌یاندووه‌ "ئه‌گه‌ر مالكی‌ بێته‌وه‌ سه‌ر حوكم سه‌ربه‌خۆیی‌ ڕاده‌گه‌یه‌نم به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هیچ كه‌سێك, ناتوانین له‌عێراقێك بژین مالكی‌ سه‌رۆكی‌ بێت".
مه‌سعود بارزانی‌ له‌دیداره‌كه‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ شه‌رقول ئه‌وه‌ست ئه‌وه‌شی‌ باسكردووه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ عێراقی‌ ڕابردوو زۆر زۆر قورسه‌, ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌ "به‌ به‌رپرسه‌ عێراقیه‌كانم وتووه‌ با دوو دراوسێی‌ باشبین".
هاوكات له‌باره‌ی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كورد له‌گه‌ڵ ترامپ بارزانی‌ پێشبینی‌ ئه‌وه‌یكردووه‌ كه‌ هاوكاری‌ ترامپ بۆ كورد باشبێت به‌وپێیه‌ی‌ دۆناڵد ترامپ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ كورد باشه‌و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "من نفوزی‌ ئه‌مریكا له‌عێراق نابینم, به‌ڵكو نفوزی‌ ئێران له‌به‌غداد زۆر به‌هێزه‌". 


799 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2017

بابەتی زیاتر