داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

داواده‌كرێت دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان بدرێت

وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكرایده‌كات "له‌كۆی‌ 182 هه‌زار ڕووفاتی‌ ئه‌نفالكراوان تائێستا نزیكه‌ی‌ 2700 ڕووفات گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان".
مه‌حمود حاجی‌ ساڵح وه‌زیری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند " له‌كۆی‌ 182 هه‌زار ڕووفاتی‌ ئه‌نفالكراوان تائێستا توانیویانه‌ نزیكه‌ی‌ دوو هه‌زارو 700 ڕووفات بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌و ژماریه‌ش 838 ڕووفاتیان له‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ و له‌مۆنۆمێنتی‌ شاره‌كه‌دا نێژراون و ئه‌وه‌شی كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ قه‌زاكانی‌ دوكان و كه‌لار و ناحیه‌ی‌ ڕزگارین".
ڕاشیگه‌یاند "له‌هێنانه‌وه‌ی‌ ڕووفاته‌كان گرنگتریش ناسینه‌وه‌یانه‌ كه‌ زۆرجار به‌هۆی‌ نه‌ناسینه‌وه‌ی‌ ڕووفاته‌كانه‌وه‌ كێشه‌یان بۆ دروستبووه‌، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و قه‌یرانی‌ دارایی هه‌رێم هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ دواكه‌وتنی‌ هێنانه‌وه‌ی‌ ڕوفاته‌كانن".


1068 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2017

بابەتی زیاتر