داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق پابه‌ندبوونی‌ ولاَته‌كه‌ی‌ به‌ ڕێككه‌وتنی‌ ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت دووپاتكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق پابه‌ندبوونی‌ ولاَته‌كه‌ی‌ به‌ ڕێككه‌وتنی‌ ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت دووپاتكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند ڕۆژانه‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ 180 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌.
له‌په‌راوێزی چالاكیه‌كانی‌ پێشانگای پیشه‌سازی نه‌وت كه‌ له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی‌ عێراق له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ ئۆپیك، حكومه‌تی‌ عێراق ڕۆژانه‌ 180 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وتی‌ كه‌مكردوه‌ته‌وه‌و به‌ نیازیشه‌ 30 هه‌زار به‌رمیلی دیكه‌ كه‌مبكاته‌وه‌.
وه‌زیری نه‌وتی‌ عێراق وتیشی پێش كه‌مكردنه‌وه‌كه‌، عێراق ڕۆژانه‌ چوار ملیۆن و 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی‌ به‌رهه‌مده‌هێنا و به‌نیازیشه‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ 30به‌رمیلی دیكه‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت كه‌مبكاته‌وه‌. 


477 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2017

بابەتی زیاتر