داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشک، کچێکی ١٤ ساڵان لە کەرکووک گیانی لەدەستدا

 

سەبارەت بە بابەتەکەش ئەمڕۆ دکتۆر گەیلان قادر بەرێوبەری  نەخۆشخانەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کەوا هێلین (نەخۆشەکە)بەهۆی ئازارەوە سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و دەرچوو کە نەخۆشییەکە لە ریخۆڵە  کوێرەیەتی و پێویستی بە نەشتەرگەری خێرا هەیە و گوتیشی: " بەر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە وەک پیشەی خۆمان لە باواكی نەخۆشەکەمان پرسی کە ئایا هیچ کێشەیەکی تەندروستی هەیە یاخود نا، و لەبەرامبەردا ئەوان گوتیان کە هیچ کێشەیەکی تەندروستی یاخود نەخۆشی درێژخایەنی نيیە و واژوویان لەسەر داواکاری نەشتەرگەرییەکە کرد کە ئەمەش تەواوی بەرپرسیاریەتی هەموو ئەگەرەکان لە ئەستۆ دەگرێت".

ئەو بەڕێوبەرە لە درێژەدا تیشکی خستە سەرئەوەی کە لەکاتی نەشتەرگەرییەکەدا نەخۆشەکە دڵی لە لێدان وەستاوە و گوتیشی: " بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە پزیشکی دادیش وەرگیراوە، هێلین کێشەی لە دڵی هەبووە و لە ئێستاشدا چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی پزیشکی دادی دەکەین".

لە لێدوانێکی باوکی هێلین وتی: " هەرکەسێک کە دەچێتە ژووری نەشتەرگەری دەبێت پێشوەختە ژمارەیەک پشکنینی بۆ بکرێت، پزیشکەکان دەڵین گوایە کچەکەی من نەخۆشی دڵی هەبووە، کچەکەی من تەنیا ١٤ ساڵە ناکرێت نەخۆشی دڵی هەبووبێت، چونکە رۆژێک نەیگوتووە دڵم دێشێت یاخود کێشەیەکی هەبووبێت".

باوکی ئەو کچە جەختی کردەوە لەوەی کە بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو سکاڵایەی کە لەم نەخۆشخانەی تۆمارکردووە و گوتیشی: "من ئەو کارە تەنیا بۆخۆم ناکەم، بەڵکو ئەم رووداوە بووەتە دیاردە و رۆژانە بە چەندان هاووڵاتی دەبنە قوربانی کەمتەرخەمی پزیشکەکان لە شارەکە".


574 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2017

بابەتی زیاتر