داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. چایخانەكەی هیلاری‌و نۆكاوەكەی ترامپ تەنها یەكێكیان ماوەتەوە

 

ھەڤاڵ محەمەد تەمەن ٢٣ ساڵ و، خەبات حەیدەر تەمەن ٢٥ ساڵ دوو کاسبکاری شاری سلێمانین، ئەوان لە سەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ھەریەکەیان لایەنگری کاندیدێکی ھەڵبژاردنەکە بوو و بەو ھۆیەشەوە لەسەر شەقامێکی سەرەکی شاری سلێمانی (شەقامی ٦٠ مەتری) لە تەنیشت یەکەوە دوکانێکی نۆکاو بەناوی دۆناڵد ترەمپ و چایخانەیەک بەناوی ھیلاری کلینتۆن دەکەنەوە و وێنەی ھەردوولا بەرز دەکەنەوە، بەڵام لەگەڵ دەرچوونی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە و دەرچوونی ترەمپ و شکستخواردنی کلینتۆن، ھەڤاڵ دەست لەکارەکەی ھەڵدەگرێت و چایخانەکەش بۆ خەبات بەجێدەھێڵێت. 

لە ئێستادا خەبات نۆکاو و چایخانەکەی بەناوی ترەمپەوە کردووە و وێنەیەکی گەورەی ئەویشی لەبەردەم دوکانەکەی ھەڵواسیوە، رۆژانەش بۆ خواردنی نوکاو و چایەک کەسانێکی زۆر سەردانی دەکەن. وەک خاوەنەکەی دەڵێت "بەھۆی ناو و وێنەکەی ترەمپەوە لە وڵاتی ئەمریکاوە کە ھاتوونەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان سەردانی ئەم دوکانەیان کردووە". 

خەبات حەیدەر کە خاوەنی دوکانی نۆکاوی دۆناڵد ترەمپە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سەرەتای بیرۆکەکە ئەوەبوو کە من و ھەڤاڵی ھاورێم بڕیارماندا لەم کاتەدا کە ھەرێمی کوردستان بەدۆخێکی قەیراناویدا تێپەر دەبێت دوکانێکی نۆکاو و چایخانەیەک دابنێین بۆ ئەوەی ژیان و بژێوی خۆمانی پێ پەیدا بکەین". 

گوتیشی: "ئەو کاتەی کە بڕیارماندا ئەو کارە بکەین سەرەتای بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان بوو، منیش لەگەڵ ھەڤاڵ لە رێگەی ھاورێیەکمانەوە بڕیارماندا ناوی چایخانەکە بکەین بەھیلاری کلینتۆن و ناوی دوکانی نۆکاوەکەش بکەین بەدۆناڵد ترەمپ، ھەر ئەوکاتە گوتمان ھەر یەکێک لەو کاندیدانە لە ھەڵبژاردنەکان دەربچێت ئەوا ئەوەی کە دەرنەچووە دوکانەکەی لادەبات". 

وەک خۆشی گوتی: "لەگەڵ دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ چایخانەکەی کلینتۆن داخرا". 

وەک خەبات دەڵێت "ئەوانەی کە رۆژانە سەردانیان دەکەن کەسانێکی زۆرن لەبەر ناوی ترمپ زیاتر سەردانی دەکەن و بەتەنھاش خەڵکی شاری سلێمانی نین بەڵکو خەڵکی شارەکانی تری کوردستانن و تەنانەت لە وڵاتی ئەمریکاوە کە ھاتوونەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان سەردانیان کردووە".

خەبات ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە رۆژانە ھاووڵاتییان کە سەردانی ئێرە دەکەن لەگەڵ وێنەکەی دۆناڵد ترەمپ وێنە و سێلڤی دەگرن وەک یادگارییەک لای خۆیان دەیھێڵنەوە.

ھەروەھا ھەڤاڵ محەمەد کە خاوەنی چایخانەی ھیلاری کلینتۆن بوو لەبارەی شکستخواردنی کلینتۆن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "من خاوەنی چایخانەی ھیلاری بووم بەڵام لەبەر ئەوەی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا دەرنەچوو بڕیارم دا چایخانەکە لابەرم ئێستا تەنھا نۆکاوی ترەمپ ماوەتەوە".

ئەو ھەوادارەی کلینتۆن لەگەڵ بیستنی دەرچوونی ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا تووشی شۆک بووە لەو باوەڕدا بووە کە کلینتۆن لە ھەڵبژاردنەکان سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام لەگەڵ دەرنەچوونی کلینتۆن چایخانەکەی داخستووە. 

ئەو دەڵێت "بۆیە ئەو دوو ناوەمان ھەڵبژارد چونکە بەو ناوانە بازاڕی کرین زیاتر دەبێت و خەڵکانێکی زۆر سەردانمان دەکات، ھەروەھا ئێمەش وەک گەنج خۆشەویستیمان بۆ ئەو دوو کەسایەتییە ھەیە".

لە ٨ تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا، ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەرێوەچوو لەو ھەڵبژارنەدا دۆناڵد ترەمپ توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و لە رۆژی ھەینی ٢٠-١-٢٠١٧دا وەک چل و پێنجەمین سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی بەجێگەیاند. 


1464 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2017

بابەتی زیاتر