داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ داوای‌ خه‌رجكردنی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ هاندان بۆ خوێندنگاكانی‌ ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، هاوشێوه‌ی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن له‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌، داوای‌ ده‌رماڵه‌ی‌ هاندان بۆ خوێندنگه‌و په‌یمانگاكانی‌ ده‌كات.
له‌ نووسراوێكدا كه‌ ژماره‌ (216)ی‌ له‌سه‌ره‌‌و ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوای‌ خه‌رجكردنی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ هاندان ده‌كات بۆ ستافی‌ خوێندنگه‌و ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندنی‌ هاوشێوه‌ی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن له‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند:" به‌ بۆچوونی‌ ئێمه‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن كارێكی‌ پیرۆز ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و له‌به‌رده‌م بارودۆخێكی‌ خراپی‌ گوزه‌راندان، ناونده‌كانی‌ خوێندنی‌ ئێمه‌ كه‌ بۆ په‌روه‌رده‌‌و فێركردنی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تیابه‌تن به‌ هه‌مانشێوه‌ی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن له‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌ركێكی‌ پیرۆزو له‌ هه‌مانكاتدا كه‌مێك سه‌ختترو گه‌وره‌تر ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆیه‌ داوامان له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ده‌رماڵه‌ی‌ هاندان بۆ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن مافی‌ مامۆستاو توێژه‌رانی‌ ئێمه‌ش له‌پێشچاو بگرن، به‌تایبه‌ت ڕوومان له‌ به‌ڕێزان له‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ كه‌ هه‌وڵی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ بده‌ن‌و دڵنیایان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌مان ئه‌‌و هۆكارانه‌ی‌ بوونه‌ته‌ هۆی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌‌و قایلبوونی‌ حكومه‌ت بۆ خه‌رجكردنی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌ك هاندان لای‌ ئێمه‌ش بوونیان هه‌یه‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ زیاتر، چاوه‌ڕوانی‌ وه‌ڵامیانین" .

405 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2017

بابەتی زیاتر