داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

كەمپێنی " تەندروستیمان بۆ فرۆشتن نیە " راگەیەنرا


بە مەبەستی گەیشتن بە خزمەتی تەندروستیی بەخۆڕایی کەمپینێك بۆ داکۆکیکردن لە مافی هاونیشتیمانییان  راگەیەنرا كە پێكدێت لە ژمارەیەک لە پزیشک و ڕۆژنامەنووس لەڕێی بڵاوکراوەیەكەوە کەمپینی “تەندروستیمان بۆ فرۆشتن نییە " رادەگەیەنن

کەمپینی ''تەندروستیمان بۆ فرۆشتن نییە'' لە راگەیەنراوی یەكەمیاندا دەڵێن " دەستەڵاتی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان لەڕێی وەزارەتی تەندروستییەوە ماوەیەکە پیلان و بەرنامە دادەڕێژێت بۆ بەتایبەتکردنی کەرتی تەندروستیی. ئەم پیلانە بەئاشکرا لەلایەن خودی سەرۆکی حکومەتەوە بانگەشەی بۆ دەکرێت. بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستییش بەحەماسەتێکی کەموێنەوە دەستیانداوەتە خۆ-ئامادەکردن بۆ هەڕاجکردن و هەرزانفرۆشکردنی ئەوەی کە ماوەتەوە لە کەرتی گشتیی تەندروستیی. "

هەروەها دەشڵێن " دەستەڵاتداران قەیرانێکی ئابوریی دروستکراوی دەستی خۆیان کردوەتە بیانو بۆ ئەم بەتایبەتکردنەی کەرتی تەندروستیی کە دژە بە قانون و مافی وڵاتییانی هەرێمی کوردستان. ئێمە تەندروستیی بەخۆڕایی بە مافێک دەزانین کە بەتایبەتکردنی بە تاوانێک دەزانین دژ بە وڵاتییانی هەرێم و مافەکانی مرۆڤ "

کەمپینی ``تەندروستیمان بۆ فرۆشتن نیە`` رایدەگەیەنێت " دەستەڵاتداران و دارودەستەکانیان لەناو وەزارەتی تەندروستیی بەم کارەیان دو قازانجی سەرەکیی دەکەن؛ لە لایەکەوە خۆیان لە جێبەجێکردنی ئەرکێکی بنەڕەتیی هەر حکومەتێک کە دابینکردنی خزمەتی تەندروستییە دەدزنەوە، لە لایەکی تریشەوە دەیانەوێت بزنسەکانیان لە کەرتی تایبەت لەسەر حیسابی نەخۆشکەوتنی خەڵک ئەوەندەی تر قازانجی دارایی بکەن. لەم نێوەنەدا خەڵکی کەمدەرامەت و بێموچەی کوردستان زەرەرمەندی سەرەکیی دەبێت و لەپاڵ کارەبا و ئاو و نەوت و خۆڵ و خاشاک دەبێ پارەی دەرمان و نەشتەرگەریش لە گیرفانە بەتاڵەکانیان دابینکەن و لە بەرامبەردا گیرفانی سیاسییەکان و بازرگانە تەندروستییەکانیش ئەوەندەی تر قوڵتر و گەرمتر ببێ.

ئەوان راشیدەگەیەنن "  ئێمە لەپاڵ ئەوەیدا کە دژایەتییەکی توندی بەتایبەتکردنی کەرتی تەندروستیی دەکەین، بە هەمان شێوەش خەبات دەکەین لەپێناو چاکسازییەکی بنەڕەتیی لە سیستەمی تەندروستییدا بە جۆرێک کە هیچ وڵاتییەکی هەرێمی کوردستان پێویستیی بە سەردانکردنی عیادە و نەخۆخشانەی تایبەت و دەرەوەی کوردستان نەبێت بۆ وەرگرتنی چارەسەریی نەخۆشیی "

هەروەها دەشڵێن " بەدڵنیاییش ئەگەر گەندەڵیی بنبڕ بکرێت و حکومەت و وەزارەتی تەندروستی بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن، ئەوە زۆر ئاسانە.
ئێمە لێرەوە داوا لە هەمو خاوەن ویژدانێک دەکەین کە پشتگیری لەم کەمپینە بکات. داواتان لێ دەکەین کە هاوکار بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ناحەقییانەی بەرامبەر بە خەڵک دەکرێ و با بەیەکەوە لە داکۆکیکردن لە مافێکی سەرەتایی هەمو مرۆڤێک کە مافی ژیان و تەندروستییە دەستپێبکەین " 


کەمپینی ``تەندروستیمان بۆ فرۆشتن نیە``
٠٠٤٤٧٥٨٤٨٦٧٦٢٣

657 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2017

بابەتی زیاتر