داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌: پاره‌كه‌ هه‌موو مامۆستایان ده‌گرێته‌وه‌

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ مامۆستایان بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن: بەهۆی ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێ ناڕۆشنی لە شرۆڤەکردنی خاڵی شەشەمی ڕێنمایی تایبەت بەمبوارە هەبوو، بەهەموو مامۆستایانی بەڕێزی ڕادەگەیەنین، کە ئەو بڕە پارەیە هەموو مامۆستایانی خۆشەویست دەگرێتەوە".

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌

ڕوونکردنەوەیەک بۆ مامۆستایانی بەڕێز و دەزگاکانی ڕاگەیاندن:

سەبارەت بە خەرجکردنی بڕە پارەی هاندان بۆ مامۆستایانی بەڕێز، بەهۆی ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێ ناڕۆشنی لە شرۆڤەکردنی خاڵی شەشەمی ڕێنمایی تایبەت بەمبوارە هەبوو، بەهەموو مامۆستایانی بەڕێزی ڕادەگەیەنین، کە ئەو بڕە پارەیە هەموو مامۆستایانی خۆشەویست دەگرێتەوە و لە دوا ڕێنمایی وەزارەتی دارایی ژمارە (٥) لە (٢٠١٧/١/١١) کە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە، خاڵی شەشەم بەمجۆرە هاتووە:
(دەبێت مامۆستایان بەشەوانەی هەفتانەیان تەواو بکەن) واتە هەر مامۆستایەک بەپێی پسپۆری خۆی و ئەو بەشەوانانەی کە هەیەتی و پێشتریش هەروابووە ئەو بڕە پارەیەی بۆ خەرجدەکرێت، بۆیە مەسەلەی دیاریکردنی ژمارەیەک بۆ بەشەوانەکان لە ڕێنماییە داراییەکەی وەزارەتی داراییدا نەهاتووە. ئەم بڕگەیەش لەڕێکەوتی (٢١٠٧/١/١٥) جێبەجێدەکرێت، واتە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییە داراییە کە بەناوی (هاندان) هاتووە لە (٢٠١٦/١٢/١) دەبێت، بەڵام ڕەچاوکردنی تەواوکردنی بەشەوانەکان لە (٢٠١٧/١/١٥) جێبەجێدەکرێت، ئەمەش بەلەبەرچاوگرتنی دواکەوتنی خوێندن بووە لەسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.
سامان سیوەیلی
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە

2456 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2017

بابەتی زیاتر