داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە پاش 18 ساڵ منداڵێکی ڕفێندراو دۆزرایەوە


پاش 18 ساڵ لە فڕاندنی منداڵکی تازە لە دایکبووی كچ لە نەخۆشخانەی جاکسۆنڤیل لە فلۆریدا، لەباشوری کارۆلینا بەزیندووی دۆزرایەوە.
 کامیا مۆبلی، ئەوکەسەی کە لە مانگی 7ی ساڵی 1998 ڕفێندرا لە پاش ماوەیەکی درێژ دۆزرایەوە.
 دەسەڵات لە واڵتێربێرۆی باشوری کارۆلینا گلۆریا ویلیامی تەمەن 51 ساڵی تۆمەتبار کرد بە فڕاندن، مۆبلی، کە کچە ڕفێندراوەکەیە بە ناوێکی ترەوە ئەژیا و بڕوای وابووە خاتوو ویلیام دایکیەتی، خێزانە ڕاستییەکەی خۆشی سەبارەت بە هەواڵەکە ئاگادار کرابوونەوە، جاکسۆنڤیلی سەرۆکی پۆلیس وتی: کە ناسنامەی خاتوو مۆبلی لە ڕێی پشکنینی(DNA )وە دوپاتکراوەتەوە، مۆبلی خانمێکی 18 ساڵی سەلامەتە و دەوترێت کە ئەو لە تەندروستیەکی باشدایە.

 نووسینگەی پۆلیس جەختی لەوە کردەوە کە ئەو لەسەر 2500 حاڵەتی ڕفاندن گیراوە کە کۆتا دانەیان ساڵێک پێش ئێستا بوو، دواتر کەیسەکەی داخراوە .. خێزانی مۆبلی ڕایانگەیاند کە ساواکە تەنها 8 کاتژمێر بووە تەمەنی وەختێ کە فڕێندراوە لە لایەن ژنێکه‌وه‌ کە وەکو کرێکارێکی چاودێری تەندروستی کاری دەکرد لە بنکەی تەندروستی زانکۆ ناسراو بە بنکەی تەندروستی یووئێف جاکسەنڤیل، ژنە کرێکارەکە بە دایکی مۆبلی وت: کە ساواکەت تای هەیە و پێویستە بپشکنرێت، پاشان منداڵەکەی لە ژووری چاودێری بردە دەرەوە و خۆی ونکرد.

ئەم کەیسە بۆتە جێگەی سەرنجی میدیاکان، کە دایکەکە هەوڵ دەدات منداڵەکەی بدۆزێتەوە، گەرچی خێزانە ڕاستییەکەی ئاگادارکراونەتەوە و لە دۆزینەوەی منداڵەکەیان خۆشحاڵن، بەڵام پۆلیس ڕایگەیاند: ئەوە کەوتووه‌تەوە سەر قوربانیەکە کە پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەی چۆن دەبێت، چونکە قوربانییەکە ئێستا کەسێکی پێگەیشتووە و بڕیاردان کەوتووه‌تەوە سەر خودی خۆی ..
 
سەرچاوە : BBC English News 
وەڕگێڕان: دالیا مستەفا 


642 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2017

بابەتی زیاتر