داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:16
نیوه‌ڕۆ 12:16
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:27
خه‌وتنان 8:42

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: كاك نەوشیروان ھەڤاڵێكی ئازیز و برایەكی نزیكی منە


هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: ئەو ھاوپەیمانیتیەی کەلە نێوان یەکێتی و گۆڕاندا ھەیە ھاوپەیمانێتێکی دۆستانە و واقیعانەیە و زەرورەتێکە کە بەقەناعەتەوە لەنێوان ھەردوولادا بەستراوە.

لە روونكردنەوەكەدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد  ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: سەیرە، کە ھێشتا ھەندێک لە راگەیاندنەکان پشت دەبەستن بەسەرچاوەی نادیار! گەر ئەو سەرچاوانە نەختێک غیرەتیان ھەبووایە ناوی خۆیانیان ئاشکرادەکرد.


دەقی روونكردنەوەكە:
 
 
لە ھەندێك لەڕاگەیاندنەكاندا بڵاوكراوەتەوە كە گوایە پەیوەندی تەلەفونیم لەگەڵ كاك نەوشیروان كردووە و دوو بژاردەم خستوەتە بەردەمی و وەڵامی نەداوەتەوە.
لێرەدا دەمەوێت بە ھەموو لایەكی رابگەیەنم كە سەرتاپایی ئەو ھەواڵە دوورە لەراستییەوە و نەپەیوەندی تەلەفونیم لەگەڵ كاك نەوشیرواندا كردووە نەبژاردەشم خستوەتە بەردەمی.
سەیرە، كە ھێشتا ھەندێك لە ڕاگەیاندنەكان پشت دەبەستن بەسەرچاوەی نادیار! گەر ئەو سەرچاوانە نەختێك غیرەتیان ھەبووایە ناوی خۆیانیان ئاشكرادەكرد.
كاك نەوشیروان ھەڤاڵێكی ئازیز و برایەكی نزیكی منەو ئەو ھاوپەیمانیتیەی كەلە نێوان یەكێتی و گۆڕاندا ھەیە ھاوپەیمانێتێكی دۆستانە و واقیعانەیە و زەرورەتێكە كە بەقەناعەتەوە لەنێوان ھەردوولادا بەستراوە.
بۆیە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە ھەواڵانە ھیچ كاریگەرێكی نییە و نابێت نە لەسەر پەیوەندی نێوان من و كاك نەوشیروان نە لەنێوان یەكێتی و گۆڕان.

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد

2110 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2017

بابەتی زیاتر