داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

قه‌زای‌ سۆران .. په‌نا بۆ مامۆستایانی ئایینی ده‌برێت هۆشیاری بڵاوبكه‌نه‌وه‌



له‌ قه‌زای‌ سۆران، په‌نا بۆ مامۆستایانی ئایینی ده‌برێت تا هاووڵاتیان‌و به‌تایبه‌ت گه‌نجان، له‌ مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر هۆشیار بكه‌نه‌وه‌.

نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی قه‌زای‌ سۆرانی سه‌ر به‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تێكی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئه‌نجامدا و تیایدا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی سمینارێكی سازدا تا مامۆستایان له‌ ڕێگه‌ی مینبه‌ره‌كانیانه‌وه‌ ئامۆژگاری هاوولاَتیان‌و به‌ تایبه‌ت گه‌نجان بكه‌ن، خۆیان له‌ بازرگانیی‌و به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌دوور بگرن. 

له‌و باره‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له‌ سۆران وتی: به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی سنووری ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێرانه‌ و رێژه‌ی  به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ریش له‌ ئێران مه‌ترسیداره‌، بۆیه‌ ئێمه‌ پێویسته‌ خۆمان بپارێزین.
    
            

949 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2017

بابەتی زیاتر